ئاگر لە بازاڕی تایەفرۆشانی کەرکووک کەوتەوە
رووداو دیجیتاڵ
بەیانیی ئەمڕۆ ئاگرێکی گەورە لە بازاڕی تایەفرۆشانی کەرکووک کەوتەوە و بەهۆیەوە زیان بە بەشێک لە دووکانەکان گەیشتووە.
رۆژی چوارشەممە 1ی ئایاری 2024 ئاگر لە کۆگایەکی گەورەی نێو بازاڕی نوێی تایەفرۆشانی کەرکووک کەوتەوە و ئاگرەکە تەشەنەی کردووە بۆ بەشێکی گەورەی بازاڕەکە.
ئاگرەکە کاژێر 08:00ی ئەم بەیانییە کەوتووەتەوە و تیمەکانی بەرگریی شارستانیی کەرکووک سەرقاڵی کۆنترۆڵکردنین؛ بەشێکی زۆر لە دووکاندارانیش کە هێشتا ئاگرەکە نەگەیشتووەتە دووکانەکانیان، هەوڵی رزگارکردنی تایەکانیان دەدەن.

یەکێک لە دووکاندارەکان بە رووداوی گوت، سەرەتا کۆگایەک ئاگری گرت، لەکاتی کوژاندنەوەیدا کۆمپرێسەرێکی هەوا لەنێو کۆگەکەدا تەقییەوە، ئەوە بووە هۆی گەورەبوونەوەی ئاگرەکە و دووکانێک لە تەنیشت کۆگەکە ئاگری گرت.
تاوەکو ئێستا هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکە و قەبارەی زیانەکەی دیار نییە، بەڵام کۆگایەک و چوار دووکان بە تەواوەتی ئاگریان گرتووە و تیمەکانی بەرگریی شارستانی هەوڵی رێگریکردنیی دەدەن بۆئەوەی نەگوازرێتەوە بۆ دووکانەکانی دیکە.