ئاهەنگی دەرچووانی زانکۆی ئەمریکی لە دهۆک بە ئامادەبوونی سەرۆکوەزیران بەڕێوەدەچێت
رووداو دیجیتاڵ
ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، ئاهەنگی دەرچووانی زانکۆی ئەمەریکی - کوردستان لە شاری دهۆک بەڕێوەدەچێت.
رێوەڕەسمی ئاهەنگەکە کاژێر 06:30ـی ئێوارە دەستپێدەکات. ئاری زاوێتەیی، بەرپرسی پەیوەندییەکانی زانکۆی ئەمریکی - کوردستان لە دهۆک بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، لە رێوەڕەسمەکەدا جگە لە سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، کۆنسووڵی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان و نوێنەری چەند وڵاتێکی دیکە بەشدار دەبن.
لە رێوڕەسمەکەی ئەمڕۆدا 93 خوێندکاری زانکۆکە بڕوانامە وەردەگرن کە دەبنە دەرچووانی حەوتەمین خولی دەرچووانی زانکۆی ئەمەریکی - کوردستان لە دهۆک.
ئەو خوێندکارانەی ئەمڕۆ بڕوانامە وەردەگرن، دەرچووانی کۆلێژەکانی هونەر و زانست، کارسازی، ئەندازیاری و پەرستارین.
زانکۆی ئەمریکیی کوردستان لە دهۆک ساڵی 2014 لە لایەن مەسرور بارزانییەوە دامەزرا؛ ساڵی رابردوو 68 خوێندکار لە زانکۆکە بڕوانامەی دەرچوونیان وەرگرت.
بەگوێرەی زانکۆکەکە، "دامەزراوەیەکی گشتیی قازانجنەویستی خوێندنی باڵایە".