دڵشاد سەعید: من کوردم لە خوێن و ستایلدا
رووداو - هەولێر
رۆژی هاوپشتیکردنی شنگال لەیەکەمین ساڵیادی شەڕی داعش و کۆمەڵکوژی کوردانی ئێزدی لە دەڤەری شنگال (تۆڕی میدیایی رووداو) دوو بەرهەمی سەمفۆنی و کۆراڵی پێشمەرگە و شنگالی هونەرمەندی نێوداری کورد دڵشاد محەممەد سەعید نمایش دەکات، کە ئۆرکێسترای نیشتیمانی چیک و ژمارەیەک هونەرمەندی گۆرانیبێژی هەموو بەشەکانی کوردستان تێیدا بەشدار دەبن.
١٣٠ هونەرمەندی کۆرال لەو سیمفۆنیایە بەشدارن کە ١٣ هونەرمەندی ناسراوی پارچەکانی کوردستانیان تێدایە لەوانە نارین فەقێ، عەمار کوفی، هانی، خێرۆ عەباس، شڤان پەروەر، حەسەن شەریف، محەممەد تەها ئاکرەیی، ئەیوب عەلی لەگەڵ چەند گۆرانیبێژێکی ناسراوی دیکە.
دڵشاد محەممەد سەعید لەبارەی تێکەڵکردنی میوزیکی رەسەنی کوردی و جیهانی دەڵێ " من لە دەرەوەی وڵات خوێندوومە، بەڵام لە خوێن و ستایلی خۆمدا میوزیکی رەسەنی کوردی و لەئەنجامیشدا ستایلێکی تایبەت بە خۆمم دروستکردووە".
گالاکە ئێوارەی ئەمڕۆ یەکی ئاب كاژێر 7ی ئێوارە لە هۆڵی ئەنستیتۆتی كەلپووری كورد لە سلێمانی لەلایەن تۆڕی میدیایی رووداوەوە سازدەكرێت و رۆژی ٢ی ئاب لە هۆڵی سەعد عەبدوڵڵا لە هەولێر و سێی ئابیش لە دهۆک سازدەکرێن.
سەردانیکردنی بەشێک لەو هونەرمەندانە بۆ تۆڕی میدیایی رووداو