130 سندووقی دەنگدان لە کەمپەکانی کەرکووک دادەنرێن
رووداو - کەرکووک
ئیداره‌ی كه‌ركووك بڕیاریدا 130 سندوقی ده‌نگدان بۆ گشتپرسی بنێرێته هەرپێنج کەمپی کەرکووک، کە ئاواره‌كانی حه‌ویجه، ریاز و ره‌شاد تێیاندا نیشته‌جێن.
كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و راپرسیی هەرێمی کوردستان، سەرپەرشتی گشتپرسییەکە دەکات و بۆ دەنگدان، پشت بە تۆماری ده‌نگده‌رانی هه‌ڵبژاردنی رابردووی په‌رله‌مانی عێراق دەبەستێت.
كامه‌ران كه‌ركووكی، سه‌رۆكی لیژنه‌ی یاسایی له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك بە تۆڕی میدیایی رووداوی رایگه‌یاند "سه‌ره‌تا دیاری ده‌كه‌ین هه‌ر سندوقێک چه‌ند كه‌س ده‌نگی تێدا ده‌دات، ئه‌وكاته ژماره‌ی سندوقه‌كان له شوێنه‌كان دیاری ده‌كه‌ین، بیرمان له ده‌رئه‌نجامه‌كه‌شی كردووەته‌وه و، ناترسین ئاخۆ به چ شێوه‌یه‌ك ده‌نگ ده‌ده‌ن، به‌ڵام به‌لامانه‌وه به‌شداریكردنیان گرینگه".
فه‌رامۆشكردنی داواكاریی عه‌ره‌ب له‌لایه‌ن به‌غداوه، بۆچوونی سه‌رۆكهۆزه عه‌ره‌به‌كانی كه‌ركووكی له‌باره‌ی گشتپرسیه‌وه گۆڕیوه، جیاواز له هه‌ڵوێستی پێشوویان، داوا ده‌كه‌ن دانیشتووانی كه‌مپه‌كان به‌شداریی گشتپرسی بكه‌ن.
لە سنووری پارێزگای کەرکووک، عەرەب دووەمین پێکهاتەیە و پۆستی جێگری پارێزگاریان هەیە. ئەوانیش هاوشێوەی تورکمان داوای پێدانی پۆستی زیاتر و بەشداری کاراتر لە بەڕێوەبردنی پارێزگاکەدا دەکەن، بۆ ئەو مەبەستەش، لە 10 رۆژی رابردوودا دوو کۆبوونەوەی نهێنیان لەگەڵ حیزبە کوردییەکانی کەرکووک کردووە.
ئیداره‌ی كه‌ركووك بڕیاریدا 130 سندوقی ده‌نگدان بۆ گشتپرسی بنێرێته هەرپێنج کەمپی کەرکووک، کە ئاواره‌كانی حه‌ویجه، ریاز و ره‌شاد تێیاندا نیشته‌جێن.
كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و راپرسیی هەرێمی کوردستان، سەرپەرشتی گشتپرسییەکە دەکات و بۆ دەنگدان، پشت بە تۆماری ده‌نگده‌رانی هه‌ڵبژاردنی رابردووی په‌رله‌مانی عێراق دەبەستێت.
كامه‌ران كه‌ركووكی، سه‌رۆكی لیژنه‌ی یاسایی له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك بە تۆڕی میدیایی رووداوی رایگه‌یاند "سه‌ره‌تا دیاری ده‌كه‌ین هه‌ر سندوقێک چه‌ند كه‌س ده‌نگی تێدا ده‌دات، ئه‌وكاته ژماره‌ی سندوقه‌كان له شوێنه‌كان دیاری ده‌كه‌ین، بیرمان له ده‌رئه‌نجامه‌كه‌شی كردووەته‌وه و، ناترسین ئاخۆ به چ شێوه‌یه‌ك ده‌نگ ده‌ده‌ن، به‌ڵام به‌لامانه‌وه به‌شداریكردنیان گرینگه".
فه‌رامۆشكردنی داواكاریی عه‌ره‌ب له‌لایه‌ن به‌غداوه، بۆچوونی سه‌رۆكهۆزه عه‌ره‌به‌كانی كه‌ركووكی له‌باره‌ی گشتپرسیه‌وه گۆڕیوه، جیاواز له هه‌ڵوێستی پێشوویان، داوا ده‌كه‌ن دانیشتووانی كه‌مپه‌كان به‌شداریی گشتپرسی بكه‌ن.
شێخ خه‌ڵه‌ف عه‌بدوڵڵا، سه‌رۆكهۆز و ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی شارۆچکەی حه‌ویجه ده‌ڵێ "ئێمه ده‌زانین ئه‌وانه‌ی له كه‌مپه‌كاندا ده‌ژین به ده‌ست كه‌موكوڕییه‌وه ده‌ناڵێنن، به‌ڵام زۆری رۆیشتووه و كه‌می ماوه، داوایان لێده‌كه‌م توڕه‌ییان له مافی ده‌نگدان بێبه‌شیان نه‌كات و ده‌نگی خۆیان بده‌ن. گرنگه بوونی خۆیان بسه‌لمێنن و به‌سه‌ر ناخۆشییه‌كاندا زاڵ بن".
هەر لەچوارچێوەی هەوڵەکانی ئەنجامدانی گشتپرسی و، گفتوگۆ لەسەر چارەنووسی کەرکووک، هه‌فته‌ی داهاتوو به‌شێك له سه‌رۆكهۆزه عه‌ره‌بەکان لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆدەبنەوە.
شێخ كامل جاسم، سه‌رۆكهۆزی جبوور له كه‌ركووك گوتی "داوا له حكومه‌تی عێراق ده‌كه‌ین، كه‌ركووك له ململانێ سیاسییه‌كان دووربخه‌نه‌وه، ئێمه دژی گشتپرسی نین، به‌ڵام هێشتا قسه‌ی كۆتایی خۆمان نه‌كردووه و، به‌نیازین له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستاندا دوایین قسه‌ی خۆمان بكه‌ین، تاوەکو ئه‌وكاتەش له‌هه‌وڵی رازیكردنی پێكهاته‌كاندا ده‌بین".لە سنووری پارێزگای کەرکووک، عەرەب دووەمین پێکهاتەیە و پۆستی جێگری پارێزگاریان هەیە. ئەوانیش هاوشێوەی تورکمان داوای پێدانی پۆستی زیاتر و بەشداری کاراتر لە بەڕێوەبردنی پارێزگاکەدا دەکەن، بۆ ئەو مەبەستەش، لە 10 رۆژی رابردوودا دوو کۆبوونەوەی نهێنیان لەگەڵ حیزبە کوردییەکانی کەرکووک کردووە.
پێداچوونەوە: هەڵات رێبوار