لە سلێمانی تەقە لە ژمارەیەک درۆنی نەناسراو دەکرێت

 
رووداو دیجیتاڵ

سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ ژمارەیەک درۆنی نەناسراو لە ئاسمانی شاری سلێمانی بیندراون، بەڵام هیچ بۆردوومانێکیان نەکردووە.
 
بەگوێرەی ئەفسەرێکی باڵای هێزە ئەمنییەکانی سلێمانی بۆ رووداو، درۆنەکان ماوەیەک لە ئاسمانی شارەکەدا بوون و لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە تەقەیان لێکراوە، بەڵام نەکەوتوونەتە خوارەوە و ئاسمانی سلێمانییان جێهێشتووە.
 
تاوەکو ئامادەکردنی ئەم هەواڵە سەرچاوەی درۆنەکان ئاشکرا نەبوون و هێزە ئەمنییەکان لێکۆڵینەوە لە سەرچاوەکەی دەکەن.
 
ئەوە لەکاتێکدایە، 22ـی ئاب لە کاتی رووبەڕووبوونەوەی هێزەکانی لاهوور شێخ جەنگی و هێزە ئەمنییەکانی سلێمانی لە هۆتێل لەلازار، چەند درۆنێک لە دەباشانی سلێمانی خرانەخوارەوە.