پۆلیسی کەرکووک ساوایەکی جێهێڵدراو هەڵدەگرێتەوە
رووداو دیجیتاڵ
پۆلیسی فریاکەوتنی کەرکووک دۆزینەوەی منداڵێکی تازە لەدایکبووی راگەیاند و دەڵێت، بەرەبەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە، لەسەر شۆستەیەکی گەڕەکی زانکۆی شارەکە جێهڵدرابوو.
سەرچاوەیەک لە پۆلیسی کەرکووک بە رووداوی گوت، "منداڵەکە کوڕە و تەندروستی باشە و بۆ چاودێریی تەندروستی رەوانەی نەخۆشخانەی منداڵان کراوە".
بەپێی زانیارییەکان، لێکۆڵینەوە بەردەوامە، تائێستا ناسنامەی منداڵەکە ئاشکرا نییە و نازانرێت لەلایەن کێ فڕێدراوە.