بۆچوونی بەساڵاچووان لەسەر پیربوون؛ 'هێشتا خۆم بە گەنج دەزانم'
رووداو دیجیتاڵ
لە رۆژی جیهانیی بەساڵاچووان، پەیامنێری رووداو چووەتە نێو بەساڵاچووانی شاری هەولێر و چەند پرسیارێکیان لێ دەکات. ئەوانیش سەربووردەی خۆیان دەگێڕنەوە.
01-10ـی هەموو ساڵێک، رۆژی جیهانیی بەساڵاچووانە، لیلیا میراتسوا چووەتە نێو بازاڕی هەولێر و بەساڵاچووان دەدوێنێت و چەند پرسیارێکی پەیوەست بە تەمەنیان لێ دەکات.
پرسیاری سەرەکی پەیامنێری رووداو لەسەر هەستکردنە بە پیری.
پیاوێک دەڵێت، "هێشتا خۆم بە گەنج دەزانم و هەستم بە پیربوون کردووە."
ژنێکی 73 ساڵان دەڵێت، یادەوەری "پێشووم لەبیر ماوە و ئەوەی ئێستام لەبیر نییە. 6 بۆ 7 ساڵە هەست بە پیربوون دەکەم."