پڕۆژەیەکی جیهانی زەردەخەنە بۆ منداڵانی تووشبووی شێرپەنجە لە کوردستان دەگەڕێنێتەوە
تاڵ بە تاڵ بە دەست دەچێنرێت و نرخەکەی لە بازاڕدا دەگاتە هەزار دۆلار، بەڵام بۆ ئەمان، دیارییەکی بێبەرامبەرە. رێکخراوی "LPT"ی بەریتانی، زەردەخەنە بۆ ئەو منداڵانە دەگەڕێنێتەوە کە بەهۆی چارەسەری کیمیاییەوە قژیان لەدەستداوە؛ پڕۆژەیەک کە ئێستا گەیشتووەتە هەرێمی کوردستان و بووەتە مایەی دڵخۆشی بۆ دەیان خێزان.