سەرۆکی هەرێمی کوردستان و باڵیۆزی ئەمریکا جەخت لە پاراستنی هێزەکانی هاوپەیمانان دەکەنەوە
رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە هەولێر پێشوازی لە باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق کرد و "جه‌ختيان له به‌رده‌واميى هاريكاريى هاوبه‌ش و گرنگيى پاراستنى ئاسايش و سه‌لامه‌تيى هێزه‌كانى هاوپه‌يمانان و نێرده ديپلۆماسييه‌كان له ته‌واوى عێراق كرده‌وه."
ئەمڕۆ چوارشەممە، 01-11-2023، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە هەولێر لەگەڵ ئالينا رۆمانۆوسكى، باڵيۆزى ئه‌مريكا له عێراق کۆبووەوە.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا لەبارەی کۆبوونەوەکە دەڵێت، بره‌ودانى زياتر به په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌مريكا له چوارچێوه‌ى رێككه‌وتنى ستراتيژیی ئه‌مريكى ـ عێراقيدا تاوتوێ كرا.
لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، "هه‌ردوولا جه‌ختيان له به‌رده‌واميى هاريكاريى هاوبه‌ش و گرنگيى پاراستنى ئاسايش و سه‌لامه‌تيى هێزه‌كانى هاوپه‌يمانان و نێرده ديپلۆماسييه‌كان له ته‌واوى عيراق كرده‌وه."
لە کۆبوونەوەکەدا کە کۆنسوڵی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستانیش ئامادە بوو، دۆخى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان و دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه گفتوگۆیان لەبارەوە کرا. ئەمە بەگوێرەی راگەیێندراوەکە.
دەقی راگەیێندراوەکە:
به‌يانيى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 01-11-2023، به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له خاتوو ئالينا رۆمانۆوسكى، باڵيۆزى ئه‌مريكا له عێراق كرد.
له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا بره‌ودانى زياتر به په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌مريكا له چوارچێوه‌ى رێككه‌وتنى ستراتيژیی ئه‌مه‌ريكى ـ عێراقيدا تاوتوێ كرا و هه‌ردوولا جه‌ختيان له به‌رده‌واميى هاريكاريى هاوبه‌ش و گرنگيى پاراستنى ئاسايش و سه‌لامه‌تيى هێزه‌كانى هاوپه‌يمانان و نێرده ديپلۆماسييه‌كان له ته‌واوى عيراق كرده‌وه.
له ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه به‌ڕێز كۆنسوڵى گشتيى ئه‌مريكا له هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ى بوو، دۆخى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان و دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه به‌گشتى خرايه به‌ر باس.