کرێکارێک لە بۆکان بەهۆی کەوتنەخوارەوە لەسەر کرێن گیانی لەدەستدا
رووداو دیجیتاڵ
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە لە یەکێک لە کارگەکانی کۆمەڵگەی پیشەسازیی بۆکان، کرێکارێک بەهۆی کەوتنەخوارەوە لە کرێن گیانی لەدەستدا.
بەپێی هەواڵی میدیا خۆجێییەکانی بۆکان، کرێکارەکە ناوی موحسین کاکەڕەشیە و خەڵکی گوندی ئوشتەپەی بۆکانە و خێزاندار و باوکی دوو منداڵە.
سێشەممەی هەفتەی رابردووش کرێکارێکی 30 ساڵانی خەڵکی بۆکان لە رێگەی سەقز-بۆکان کەوتە ژێر ئامێرێکی دروستکردنی رێگە و گیانی لەدەستدا.
دامودەزگا حکومییەکانی ئێران ئاماری وردی قوربانیبوونی کرێکاران بەهۆی رووداوی کارەوە بڵاو ناکەنەوە و دوایین جار لە شەش مانگی یەکەمی ساڵی 2024 ئاماری فەرمی لەوبارەوە بڵاوکراوەتەوە. بەپێی راپۆرتی میدیا و دامەزراوە کرێکارییەکان، رۆژانە شەش بۆ حەوت کرێکار لەو وڵاتە بەهۆی رووداوی کارەوە گیان لەدەست دەدەن.