زانیاریی رووداو؛ کۆبوونەوەی پارتی و یەکێتی دۆستانەیە

رووداو دیجیتاڵ

پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە هەولێر و لە ماڵی قوباد تاڵەبانی کۆبوونەوە.
 
بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی رووداو، کۆبوونەوەکەی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان فەرمی نییە و بۆ خوانی ئێوارە کۆبوونەتەوە.
 
رووداو زانیویەتی، هەریەکە لە هۆشیار زێباری، پشتیوان سادق و عەلی حوسێن، ئەندامانی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە ماڵی قوباد تاڵەبانی لە هەولێر میوانداری کراون.
 
بەپێی زانیارییەکان، جگە لە قوباد تاڵەبانی، کە ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی و سەرۆکی شاندی یەکێتییە لە حکومەت، دەرباز کۆسرەت رەسوڵ، ئەندامی مەکتەبی سیاسیش ئامادە بووە.
 
رووداو ئەوەشی زانیوە کە کۆبوونەوەکە فەرمی نییە و دانیشتنێکی دۆستانەیە.