چیرۆکی لەسێدارەدانی دوو گەنجی کورد لە ورمێ؛ لەبەر ئەشکەنجە هەوڵی خۆکوشتنیان دابوو
دەسەڵاتی دادی ئێران، بڕیاری لەسێدارەدانی بۆ دوو گەنجی کوردی سنووری ورمێ دەرکرد و بڕیارەکە جێبەجێ کرا. دوای لەسێدارەدان، حکومەتی ئێران رێگەی نەدا لەناو شار پرسەیان بۆ دابنرێت. هاوڕێیەکیان لەنێو زیندان دەڵێت: " ناسر و میحراب دەستگیراندار بوون و تاوەکو دوا ساتیش دەستگیرانەکانیان چاوەڕێی ئازادکردنیان بوون."