هاتووچۆی گەرمیان: لە سەرتەک مینی پاسێک وەرگەڕا و 13 کەس بریندار بوون
رووداو دیجیتاڵ
راگەیاندنی هاتووچۆی گەرمیان رایگەیاند، لە ئەنجامی وەرگەڕانی مینی پاسێک لە سەیرانگەی سەرتەک، 13 کەس بریندار بوون.
هاتووچۆی گەرمیان رایگەیاند، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی، 2ی کانوونی دووەمی 2026، لە سەیرانگەی سەرتەک لەنێوان گوندی کانی ژاڵە و ملەی سەرتەک، بەهۆی وەرگەڕانی مینی پاسێکەوە 13 کەس برینداربوون و رەوانەی نەخۆشخانەی دەربەندیخان کراون.
بەگوێرەی زانیارییەکانی هاتووچۆی گەرمیان، تاوەکو ئێستا بەهۆی سەختیی برینەکەیانەوە سێ لە بریندارەکان رەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی کراون.
لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستیپێکردووە بە مەبەستی زانینی هۆکار و چۆنێتی رووداوەکە.