سەرۆکی هەرێمی کوردستان و باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق کۆبوونەوە
رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق و شاندی یاوەری کۆبووەوە و چەند پرسێکیان تاوتوێ کرد.
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 02-02-2026 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازيى له ئيرفان سديق، باڵیۆزی بەریتانیا له عێراق و شاندێكى ياوه‌رى كرد.
بەپێی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا، دۆخى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان و په‌يوه‌ندييه‌كانى پارتى ديموكراتى كوردستان و يه‌كێتيى نيشتمانيى كوردستان، دۆخى سياسيى عێراق و پرسى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆككۆمار و هه‌نگاوه‌كانى پێكهێنانى حكومه‌تى نوێى عێراقى فيدراڵ تاوتوێ كران.
وەکو لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر گرنگيى سه‌رخستنى پرۆسه‌ى سياسى له عێراق و هه‌رێمى كوردستان، هه‌روه‌ها جه‌ختيان له پێويستيى هه‌ماهه‌نگى و هاريكاريى نێوان لايه‌نه سياسييه‌كان له عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه بۆ تێپه‌ڕاندنى كێشه‌كان و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ئاڵنگارييهكان.