لە زاخۆ تەرمی گەنجێک لە رووباری خابوور دۆزرایەوە
رووداو دیجیتاڵ
پۆلیسی زاخۆ رایگەیاند، نیوەڕۆی ئەمڕۆ تەرمی گەنجێک لە رووباری خابوور دۆزراوەتەوە و دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە.
رائید ئەحمەد رەمەزان، گوتەبێژی پۆلیسی زاخۆ بە رووداوی راگەیاند، ئەمڕۆ شەممە 02-03-2024 دەوروبەری کاژێر 12:30 تەرمی گەنجێک بەناوی "ن. ع. م" لە رووباری خابوور دۆزراوەتەوە، تەمەنی ئەو گەنجە 24 ساڵە.
تیمێکی تایبەتمەندی پۆلیسی زاخۆ چوونە شوێنی رووداوەکە و دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە.
تەرمی گەنجەکە براوەتە دادپزیشکیی زاخۆ. بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان، هیچ شوێنەوارێک بەسەر تەرمی گەنجەکەوە نییە و بە بڕیاری دادوەر و بەپێی بەندی 405ی یاسای سزادانی عێراقی لێکۆڵینەوە دەکرێت.