نێچيرڤان بارزانى و رومێن رادێڤ جەخت لە گەشتی ئاسمانی لەنێوان هەرێمی کوردستان و بولگاریا دەکەنەوە
رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە ئەنتاڵیای تورکیا لەگەڵ سەرۆککۆماری بولگاریا کۆبووەوە. بەپێی راگەیێندراوێکی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی داواى لێکردووە، بولگاریا ئاستى نوێنه‌رايه‌تيى خۆى له هه‌ولێر به‌رز بكاته‌وه.
کۆبوونەوەکە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە بەڕێوەچوو، لە دووەم رۆژی سێیەم کۆڕبەندی دیپلۆماسیی ئەنتاڵیا لە تورکیا.
لە راگەیێندراوێکدا، سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، هەریەک لە نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و رومێن رادێڤ سەرۆککۆماری بولگاريا كۆبوونەوە و تێیدا "جه‌خت له بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى بولگاريا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرايه‌وه له بواره‌كانى ئابوورى، بازرگانى، كولتوورى، وه‌رزشى، گه‌شتيارى و كشتوكاڵيدا، هه‌روه‌ها باس له ده‌رفه‌تى هاركاريى زياترى دوولايه‌نه‌ى بوارى خوێندنى زانكۆيى و خوێندنى باڵا و گه‌شتى راسته‌وخۆى ئاسمانيى نێوان بولگاريا و عێراق به هه‌رێمى كوردستانيشه‌وه، كرا".
پرسی زیاترکردنی نوێنەرایەتیی بولگاریا لە هەرێمی کوردستان تەوەرێکی کۆبوونەوەکە بووە.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوە کردووە، لە کۆبوونەوەکەدا "سه‌رۆک نێچيرڤان بارزانى دووپاتى كرده‌وه كه هه‌رێمى كوردستان به بايه‌خه‌وه ده‌ڕوانێته په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ وڵاتانى دۆست له ئه‌ورووپا. له‌مباره‌يه‌وه ئاماژه‌ى به خواستى هه‌رێمى كوردستان كرد بۆ فراوانكردنى بواره‌كانى هاريكاريى هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ بولگاريا وه‌ك وڵاتێكى دۆست و ئه‌ندامى يه‌كێتيى ئه‌ورووپا، بۆيه داواى كرد بولگاريا ئاستى نوێنه‌رايه‌تيى خۆى له هه‌رێمى كوردستان به‌رز بكاته‌وه".
وێنە؛ کۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و روومین رادیڤ، سەرۆککۆماری بولگاریا
— Rudaw (@Rudawkurdish) March 2, 2024
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، نێچیرڤان بارزانی داوای لە سەرۆککۆماری بولگاریا کردووە، ئەو وڵاتە ئاستى نوێنه‌رايه‌تيى خۆى له هه‌رێمى كوردستان به‌رز بكاته‌وه. pic.twitter.com/PuYsXVt279
نێچیرڤان بارزانی رۆژی هەینی 1-3-2024 بە مەبەستی بەشداریکردن لە کۆڕبەندی دیپلۆماسیی ئەنتالیا گەیشتە تورکیا.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان هەمان رۆژ لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا کۆبووەوە.
لەبارەی کۆبوونەوەکەیان، نێچیرڤان بارزانی لە پۆستێکی تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس رایگەیاند، "خۆشحاڵ بووم ئەم ئێوارەیە لە ئەنتالیا لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا کۆبوومەوە. لەبارەی دوایین پێشهاتەکان و بەهێزکردنی پێکەوەکارکردنی ئابووریی عێراق و هەرێمی کوردستان لەگەڵ تورکیا و بەرەوپێشبردنی سەقامگیریی هەرێمی، بیروڕامان ئاڵۆگۆڕکرد".
بە گوێرەی سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیاش، لە پەراوێزی چالاکییەکانی سێیەمین کۆڕبەندی دیپلۆماسیی ئەنتاڵیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا لە نووسینگەی تایبەتی خۆی لە شارۆچکەی بەلەک لە ئەنتاڵیا پێشوازی لە نێچیرڤان بارزانی کرد و لە کۆبوونەوەکەدا هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیاش بەشدار بوو.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستانیش لە راگەیێندراوێکدا گوتی، لە کۆبوونەوەکەدا نێچیرڤان بارزانی و ئەردۆغان "بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌کان و هاریکاریی هاوبه‌شی تورکیا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمی کوردستان به‌تایبه‌تی له بواری بازرگانی و ئابووری، هه‌روه‌ها دۆخی سیاسی و ئه‌منیی عێراق و هه‌رێمی کوردستانیان" تاوتوێکرد.
هەروەها هه‌ردوولا "باسیان له ئه‌گه‌ر و لێکه‌وته‌کانی دۆخی ئاڵۆزی ناوچه‌که و پێشهاته‌کانی شه‌ڕ له غه‌ززه کرد، هه‌روه‌ها جه‌ختیان له گرنگیی هه‌وڵ و هاریکاریی هه‌مه‌لایه‌نه بۆ چاره‌سه‌رکردنی ئاشتیانه‌ی کێشه‌کان به گفتوگۆ و ده‌رفه‌ت و رێگه دیپلۆماسییه‌کان کرده‌وه".
سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە فەرمی بانگهێشتی کۆربەندە دیپلۆماسییەکەی تورکیا کراوە، کە لە ساڵی 2021ـەوە بووەتە شوێنێک بۆ داڕێژەرانی سیاسەتی جیهان، بازرگان، لێکۆڵینڤان و ئەکادیمییەکان بۆ ئەوەی بیروڕا لەسەر دیپلۆماسی، سیاسەت و بازرگانی ئاڵۆگۆڕ بکەن.