سوپای پاسداران دەڵێ، دوو ئامانج لە سنە بۆردوومان کراون

 
رووداو دیجیتاڵ

سوپای پاسدارانی ئێران دەڵێت، بەرەبەیانی ئەمڕۆ دوو ئامانج لەنێو شاری سنە بە 6 مووشەک لەلایەن ئیسرائیلەوە کراونەتە ئامانج.
 
بەپێی میدیای ئێران، ئامانجەکان لە دوو گەڕەک لە ناوچەیەکی کۆن بوون و ژمارەی دانیشتووانیشی زۆرن.
 
ناوی ئەو دوو گەڕەکە رانەگەیەندراوە، بەڵام لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دیمەنی بۆردوومانی شاری سنە بڵاوکراوەتەوە کە لە ناوچەی کەلانتەری 15 بنکەکانی سوپای پاسداران بۆردوومان کراون.