هێرشی ئاسمانی کرایە سەر بارەگای سوپای پاسداران لە شاری مەریوان
رووداو دیجیتاڵ
پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ، فڕۆکەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بنکەی سەرەکیی سوپای پاسدارانیان لە مەریوان کردە ئامانج کە دەکەوێتە ناوەندی شارەکە.
سەرچاوەیەک لە شاری مەریوان بە رووداوی راگەیاند، چەند فڕۆکەیەک بارەگای سوپایان لە مەریوان بۆردوومان کرد، بەو هۆیەوە نێو شار بە تەواوی شڵەژاوە.
ئەو سەرچاوەیە دەڵێت، هێرشەکە 14:13 خولەک ئەنجامدرا و ژمارەیەکی زۆر ئەمبووڵانس چوونە شوێنی رووداوەکە. ئاماژەی بەوەش کرد، هێزێکی زۆری ئەمنی بە چەکەوە لەنێو شارەکە بڵاوەیان پێکراوە.