پێشبینی دەکرێت کورد 10 کورسی لە ناوچە کوردستانییەکان لەدەستبدات

رووداو - کەرکووک 

بەهۆی ئاستەنگی بانگەشە و ئاسایی نەبوونەوەی دۆخەکە، پێشبینی دەکرێت کورد لە کەرکووک و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان 10 کورسی لە هەڵبژاردنی ئەمجارەی پەرلەمانی عێراق لەدەستبدات.

هەرچەندە خەڵکی کەرکووک و ئەو ناوچانە بەهۆی رووداوەکانی 16ی ئۆکتۆبەر و رۆژانی دوایی تووڕەن، بەڵام بەشێکیان دەڵێن بۆ ئەوەی رۆڵی کورد لاوازتر نەبێت دەچن دەنگ دەدەن، خەڵكی دیکەش بۆ دەنگدان هاندەدەن. هەروەها باس لە چەند هۆکارێکی دیکەش دەکرێت بۆ کەمبوونەوەی دەنگەکانی کورد.