نەوەی نوێ: پۆلیسی سلێمانی هەوڵی دەستگیرکردنی شاسوار عەبدولواحید دەدات

رووداو - هەولێر 

جوڵانەوەی نەوەی دەڵێت، پۆلیسی سلێمانی هەوڵی دەستگیرکردنی شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەکە دەدات. 
 
ئەرکان عەلی، پەیامنێری رووداو لە سلێمانی رایگەیاند، بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی سلێمانی بەپێی ماددەی 433 لە یاسای سزادانی عێراقی، سکاڵای یاسایی لەسەر شاسوار عەبدولواحید تۆمارکردووە.
 
پەیامنێری رووداو دەشڵێت، بڕیاری دەستگیرکردن بۆ سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ دەرچووە، بەڵام تاوەکو ئێستا دەستگیرنەکراوە.