نێچیرڤان بارزانی و عەلی زەیدی: دەبێت حکومەتی داهاتووی عێراق خزمەت بە هەموو پێکهاتەکان بکات
رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکوەزیرانی راسپێردراوی عێراق کۆبوونەوە و "هەردوولا جەختیان لە گرنگی بەهێزترکردنی گفتوگۆی هێزە سیاسییەکان کردەوە بەمەبەستی پێکهێنانی حکومەتێک کە خزمەت بە هەموو پێکهاتەکان بکات".
رۆژی شەممە، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی راسپێردراوی عێراق لە هەولێر کۆبوونەوە.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لەبارەی نێوەڕۆکی کۆبوونەوەکە دەڵێت، باسیان له چەندین دۆسیەی جیاواز كرد، "بەتایبەتی پرسی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق".
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ئاماژە بەوە دەدات، لەبارەی پێکهێنانی حکومەتی داهاتووی عێراق، هەردوولا "جەختیان لە گرنگیی بەهێزکردنی گفتوگۆى نێوان هێزە سیاسییەکان کردەوە، بە مەبەستی پێکهێنانی حکومەتێک کە خزمەت بە تهواوى پێكهاتهكانى عێراق بكات و رهنگدانهوهى چاوهڕوانييهكانيان بێت".
نێچیرڤان بارزانی لەبارەی کۆبوونەوەی لەگەڵ عەلی زەیدی: باسمان لە ئاڵنگارییەکانی ئەم قۆناخە هەستیارە کرد کە عێراق پێیدا تێدەپەڕێت. پشتیوانیی تەواوی خۆمان بۆ سەرکەوتنی بەڕێزیان لە پێکهێنانی حکومەتێکی بەهێز دووپات کردەوە کە وەڵامدەرەوەی خواستەکانی عێراقییەکان بێت و سەقامگیری بەهێز… pic.twitter.com/36vse9zqKk
— Rudaw (@Rudawkurdish) May 2, 2026
بەگوێرەی راگەیێندراوەکەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، لە كۆبوونهوهكهدا، رێکخستنی پەیوەندییەکانى ههولێر ـ بهغدا و چارهسهرکردنی کێشهکان لە چوارچێوەی بنەما دەستوورى و یاسا کارپێکراوەکاندا، تاوتوێ کرا.