نێچیرڤان بارزانی: بە گەرمی و لە دڵەوە پیرۆزبایی لە ئامەدسپۆر دەکەم

رووداو دیجیتاڵ

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەڵێت، "بە گەرمی و لە دڵەوە پیرۆزبایی لە یانەی ئامەدسپۆر دەکەم بۆ سەرکەوتنی بۆ خولی سوپەری تورکیا".
 
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ شەممە، 02-04-2026 لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس پیرۆزبایی لە یانەی ئامەدسپۆر کرد و گوتی، "ئەم سەرکەوتنە لە هەموو پشتیوانان و هەوادارانی ئامەدسپۆر پیرۆز بێت".
 
نێچیرڤان بارزانی ئاماژەی بەوەیش داوە، "ئێمە بەم سەرکەوتنەی ئامەدسپۆر زۆر دڵخۆش بووین، هیوادارین هەمیشە سەرکەوتوو بێت و باشترین نوێنەرایەتیی ئامەد بکات".
 
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە کۆتایی پەیامەکەیدا دەڵێت، "هەر بژین، هەر هەبن".
 
یانەی ئامەدسپۆر، بۆ یەکەم جار لە مێژووی خۆیدا، ئەم ساڵ بە کۆکردنەوەی 74 خاڵ لە 38 یاریدا، گەیشتە خولی نایابی تورکیا.