کوردانی ئێزدی داوای پاڵپشتی لە مامۆستایانی ئایینی ئیسلام دەکەن
رووداو - هەولێر
لە کاتی خۆپیشاندانێکدا لە بەردەم بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان لە هەولێر، ژنێكی کوردی ئێزدی داوایکرد 3 ی ئاب ، ساڵیادی یەکەمی کارەساتی شنگال، پیاوانی ئایینی ئیسلام بێنە سەر شەقامەکان و دژ بە داعش بێنە دەنگ.
رۆژی یەکشەممە 02-08-2015 ژمارهیهك له كوردانی ئێزدی لهبهردهم باڵهخانهی نهتهوه یهكگرتووهكان له ههولێر گردبوونهوهیهكیان ئهنجامدا، بۆ پشتیوانیكردن له دۆسیهی رفاندنی كچانی ئێزدی، كه ساڵی رابردوو لهلایهن داعش له شنگال بێسهروشوێن بوون.
یەکێک لە ژنانی بەشداربوو داوایکرد کە لە ساڵیادی ئەو کارەساتەدا هەموو لایەک بێنە دەنگ بەو تاوانەی بەرامبەر کوردانی ئێزدی ئەنجامدرا و گوتیشی:" چاوەڕوانین مامۆستایانی ئایینی ئیسلام وەک ئەوان لەسەر شەقامەکان دژ بە تاوانەکانی داعش بێنە دەنگ".
بەهۆی هێرشی چەکدرانی داعش بۆ سەر شنگال و دەورووبەری زیاتر لە 300 کوردی ئێزدی گیانیان لەدەستداوە و، قوربانییەکانیان لە 10 گۆڕی بەکۆمەڵدا نێژراون و 6000 کوردی ئێزدی لەلایەن چەکدارانی داعشەوە بەدیلگیراون، هەتاوەکو ئێستاش زیاتر لە 1000 کەسیان لەژێر دەستی چەکدارانی داعش رزگارکراون.