ئاژانسی تەسنیمی ئێرانی، کە بە میدیایەکی نزیک لە سوپای پاسدارانی ئێران هەژمار دەکرێت، رایگەیاند، "ژێرخانەکانی ئینتەرنێتی مانگی دەستکردی ستارلینک لە ناوچەکەدا، وەک ئامانجێکی رەوا بۆ هێرشە مووشەکی و درۆنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەبیندرێن."
گوتەبێژی رێکخراوی وزەی ئەتۆمیی ئێران رایگەیاند، هەر هێرشێک بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی وڵاتەکەی کە لەژێر چاودێریی نێودەوڵەتیدان، بە تاوانی جەنگ هەژمار دەکرێت و ئێران لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی سکاڵا تۆمار دەکات
گوتەبێژی قەرارگەی ناوەندیی خاتەمولئەنبیای هێزە چەکدارەکانی ئێران رایگەیاند، هێزەکانیان رووبەڕووی هەر دەستدرێژییەک دەبنەوە و "قاچی هەر کەسێک دەبڕن" بیەوێت پەلاماری خاکی ئێران بدات. بەپێی گوتەکانی، ئەمریکا و ئیسرائیل لە هەڵسەنگاندنی هێزی ئێران دا تووشی هەڵەی ستراتیژی بوون
پەیوەندییە گشتییەکانی سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاند، لە ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشی مووشەکی و درۆنیدا، فڕۆکەیەکی چاودێری و کۆنترۆڵی جۆری E-3 (ئەواکس)ی سەر بە سوپای ئەمریکایان لە بنکەی "ئەلخەرج" لە سعودیە تێکشکاندووە
وەزیری ناوخۆی عێراق، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ سەرۆکی کۆمەڵەی مانگی سووری ئێرانی، ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ ناردنی هاوکاریی مرۆیی بۆ زیانلێکەوتووانی ئێران دەربڕی و ستایشی خۆڕاگریی خەڵکی ئەو وڵاتەی کرد
سوپای پاسدارانى ئێران رایگەیاند، بەرەبەیانیى ئەمڕۆ شەممە 28-03-2026 بە درۆن هێرشیان کردووەتە سەر سەنتەرى ستراتیژیى جەنگى ئەلیکترۆنى لە بەندەرى حەیفا و کۆگەکانى سووتەمەنى لە بنکەى ئاسمانیى بن گۆریۆن لە ئیسرائیل
کۆمەڵەی مانگی سووری ئێران، ئاماری نوێی زیانەکانی هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیلی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، زیاتر لە 93 هەزار یەکەی مەدەنی، کە ماڵ و شوێنی بازرگانی دەگرنەوە، زیانیان پێگەیشتووە.
جێگری سیاسی، ئەمنی و کۆمەڵایەتیی پارێزگاری زنجان، رایگەیاند، لە ئەنجامی هێرشێکی درۆنی لە بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە بۆ سەر باڵەخانەیەکی نیشتەجێبوون لە شاری زنجان، 18 کەس کوژران و بریندار بوون.
ئەمینداری گشتیی ئەنجوومەنی هاریکاریی کەنداو رایگەیاند، هێرشە نیشانەشکێنەکانی ئێران بۆ سەر کەرتی نەوت و غازی وڵاتانی ناوچەکە، تەنیا لێدان نییە لە کەنداو، بەڵکو "دەستدرێژییەکی ئاشکرایە بۆ سەر شادەماری ئابووریی هەموو جیهان."