شاییەک سەرکردە باڵاکانی هەدەپەی کۆکردەوە

رووداو- ئەنقەرە

ئاهەنگی گواستنەوەی کچی سری سورەیا ئۆندەر، ئەندام پەرلەمانی پارتی دیموکراتی گەلان هەدەپە ، ژمارەیەکی زۆری سەرکردەکانی ئەو حیزبەی کۆکردەوە


جەرەن، کچە 23 ساڵانەکەی سری سورەیا ئۆندەر، لەگەڵ بازرگانێک بەناوی ئەمرە ئابای کە تەمەنی 30 ساڵە چوونە ژیانی هاوسەریەوە.

لە ئاهەنگەکەدا، هەر یەکە لە سەلاحەددین دەمیرتاش هاوسەرۆکی هەدەپە و ئەحمەد تورک و سری ساکک و 30 ئەندام پەرلەمانی هەدەپە بەشدار بوون.

سری سورەیا ئۆندەر لە گوتەیەکیدا هیوای خواست کە نەوەکەی ئەو لە وڵاتێکی پڕ ئاشتی و ئاسایشدا لەدایک بێت.

ئامادەبووان بە خواردنەوەی شامپانیا و هەڵپەرکێ ئاهەنگەکەیان گەرمو گوڕتر کرد.