ئاژانسی پاراستن و زانیاری / زانیاری: جووڵەمان بە هێزەکانمان نەکردووە
رووداو دیجیتاڵ
ئاژانسی پاراستن و زانیاری / زانیاری روونكردنهوهیهكی لەبارەی ئەو دەنگۆیانە بڵاوکردەوە کە باس لەوە دەکەن جووڵەیان بە هێز کردبێت و سەرجەمیان رەتدەکاتەوە.
لە روونکردنەوەکەدا، ئاژانسی پاراستن و زانیاری / زانیاری دەڵێت "له هەندێك ماڵپهڕ و پهیجی نهناسراو، وێنه و ههواڵی ئهوه بڵاوكراوهتهوه گوایه بهشێك له هێزهكانی دژه تیرۆر جووڵهیان كردبێت یان دهسوهردان بكهن له كاروباری ناوخۆی (ی. ن. ك)، بهم روونكردنهوهیه به رای گشتی كوردستانی رادهگهیێنین كه هیچ ئهفسهر و كارمهند، تیم یان گرووپێكی سهر به بهڕێوهبهرایهتیی گشتیی دژه تیرۆری ئاژانسهكهمان جووڵهیان نهكردووه و له شوێنی دیاریكراوی خۆیان له ئهرك و فهرماندان".
ئەمەش لەکاتێکدایە، دوای ئەوەی لاهوور شێخ جەنگی پەیامێکی بڵاوکردەوە، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان باس لەوە دەکرا کە جووڵە بە هێز کراوە.
لاهوور شێخ جەنگی پەیامەکەی لە هەژماری خۆی لە فەیسبووک بڵاوکردەوە، تێیدا هاتووە، پێی راگەیێندراوە کە کوردستان بەجێبهێڵێت، دەشڵێت، "وادیارە بڕیاریانداوە بە زەبری هێزی حکومی هەڵبکوتنە سەر ماڵەکەم و لە کوردستان دوورم بخەنەوە، هەر بۆیە بڕیارم داوە کە وەک کۆڵەکەیەک رووبەڕووی ئەم پیلانگێڕییە ببمەوە."
دوای پەیامەکەی لاهوور شێخ جەنگی، میدیاکانی یەکێتی بە ناوی "سەرچاوەیەکی رەسمی لە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان" رایانگەیاند "لاهوور شێخ جەنگی تۆمەتبارە بە داڵدەدانی تاوانباران و تێوەگلان لە کەیسی گەندەڵیی هەمەجۆر کە دادگە بە رەسمی داوای کردوون".
سەرچاوەکە ئەوەیشی گوتووە، "[لاهوور شێخ جەنگی] تۆمەتباریشە بە خراپ بەکارهێنانی دەسەڵاتەکانی، پێچەوانەی بەرژەوەندییەکانی یەکێتی و کۆمەڵانی خەڵک و کەسوکاری شەهیدان. بۆ هەموو ئەو کەیسانەش بەڵگەی پێویست لەبەردەستدایە."
رۆژی 08-07-2021 سەرەتای ناکۆکییەکانی نێو یەکێتی دەرکەوتن و بەرپرسی هەردوو دەزگای زانیاری و دژەتیرۆر گۆڕدران، دوای دوو کۆبوونەوەش لەنێوان بافڵ تاڵەبانی و لاهوور شێخ جەنگی، هاوسەرۆکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، هیچ رێککەوتنێک نەکران؛ بەڵام لە کۆبوونەوەی 15-07-2021ـی مەکتەبی سیاسیی حیزبەکە بڕیاردرا دەسەڵاتەکانی هاوسەرۆک لە لاهوور شێخ جەنگی وەربگیرێتەوە و بدرێتە بافڵ تاڵەبانی.