وەزیری بەرگریی ئیستۆنیا 'ئامادەیی وڵاتەکەی' بۆ بەردەوامبوونی پشتگیریکردنی پێشمەرگە دەردەبڕێت
رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە وەزیری بەرگریی ئیستۆنیا کرد. ئەو وەزیرە ئیستۆنییە "ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ پەرەپێدانی هاوکاری و هەماهەنگی و بەردەوامبوونی پشتگیریکردنی پێشمەرگە دەربڕی."
ئەمڕۆ چوارشەممە، 02-08-2023، مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران پێشوازی لە هاننۆ پیڤکۆر، وەزیری بەرگریی ئیستۆنیا کرد.
بەگوێرەی راگەیێندراوێکی حکومەت، لە کۆبوونەوەکەدا لەبارەی دۆخی عێراق و پەرەپێدانی پەیوەندیی دوو لایەنە گفتوگۆ کرا و "جەخت لە پشتیوانیکردنی پێشمەرگە لە رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و سەقامگیربوونی ئاشتی و ئاسایش لە ناوچەکەدا کرایەوە."