وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان: 500 هەزار لیتر بەنزین گەیشتە هەرێمی کوردستان


رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستان دەڵێت، ئەمڕۆ زیاتر لە 500 هەزار لیتر بەنزین گەیشتە هەرێمی کوردستان و لە بەنزینخانەکان بە نرخی 750 دینار دابەش دەکرێت.
 
ئەمڕۆ چوارشەممە، 02-08-2023، وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان رایگەیاند، گەیشتنی بڕی 540,000 هەزار لیتر بەنزین لە چوارچێوەی هەوڵەکانی وەزارەتەکەیە "بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کەمبوونەوەی بەنزین و دابەزاندنی نرخەکەی." دەشڵێت، لە بەنزینخانەکان بە نرخی 750 دینار دابەش دەکرێت.
 
لە راگەیێندراوەکەی وەزارەتی سامانە سرووشتییەکاندا هاتووە، بڕیارە هەر ئەمڕۆ بڕی یەک ملیۆن و 512 هەزار لیتر بەنزینی دیکەش بگاتە هەرێمی کوردستان.
 
وەزارەتی سامانە سروشتییەكان بۆ هاوردەکردنی بەنزینی زیاتر، مۆڵەتی هاوردەکردنی داوەتە کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەت. ئەمە وەکو لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە.