لە کرماشان دەست بە جێبەجێکردنی پرۆژەی پاڵاوگەی ئاناهیتا کرا
رووداو - کرماشان
دوای نۆ ساڵ سەرەنجام قۆناغی جێبەجێکردنی بەشی یەکەمی پاڵاوگەی ئاناهیتای کرماشان دەستی پێکرد. پرۆژەیەک کە لە پارێزگاری کرماشان وەک داواکاریی خەڵکی ئەو پارێزگایە ناوزەدکراوە.
ئەم پرۆژەیە وەک گەورەترین پرۆژەی ئابووری پارێزگای کرماشان ئەژماردەکرێت و، لەسەر دەستی عەلی رەبیعی، وەزیری کاری ئێران، دەست بەجێبەجێکردنی کراوە.
ساڵی ٢٠١٤ عەلی رەبیعی بەڵێنی دا بڕی سێ هەزار ملیار تمەن بودجە بۆ ئەم پرۆژە دابین بکات. ئەو بەڵینی خۆی بردە سەر، تاوەکو ئیدی پرۆژەکە بەچاوەڕێی نەمێنێتەوە و تۆز لەسەر لاپەڕەکانی نەنیشێت.
وەزیری کار بەم بۆنەیەوە گوتی: 12" هەزار ملیار تمەن تێچووی پێویستە، بەڵام دەتوانێ لەڕووی ئابوورییەوە کرماشان پێشبخات و دەرفەتی کار بڕەخسێنێ".
بەگوتەی رەبیعی، تەنیا لە قۆناغی جێبەجێکردنی پرۆژەکەدا دەرفەتی کار بۆ 5 هەزار کەس دەڕەخسێت. هەروەها بەهۆی ئەم پاڵاوگەیەوە دەتوانرێ 26 کارخانەش دروست بکرێ، کە تاوەکو شەش هەزار کەس دەتوانن تێیاندا کاربکەن.