هاوکاریی ئەمریکا بۆ لیوا هاوبەشەکان دابەش دەکرێت

رووداو دیجیتاڵ

بڕیارە رۆژی پێنجشەممە، 04-09-2025، هاوکاریی ئەمریکا بۆ لیوا هاوبەشەکانی وەزارەتی پێشمەرگە دابەش بکرێت.
 
جگە لە هاوکارییەکانی دیکە، هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە سەرۆکایەتیی ئەمریکا مانگانە 20 بۆ 25 ملیۆن دۆلار هاوکاری هێزەکانی پێشمەرگە دەکات.
 
هاوکارییەکەی رۆژی پێنجشەممە، بۆ مانگی ئابی ئەمساڵە.
 
پێشتر لیوا بەختیار محەممەد، ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە، بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوتبوو: "بەگوێرەی لێکتێگەیشتنی دوولایەنە، هاوکارییەکان بەردەوام دەبن تاوەکو ئۆکتۆبەری ساڵی 2026."