شاره‌وانیی هەڵەبجە: زیاتر 95%ی کارەکانی پڕۆژەی ئاوەڕۆی سندووقی جێبەجێ کراون
رووداو دیجیتاڵ
وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار دەڵێت، دوو پڕۆژە لەسەر بودجەی وەزارەتەکە لە پارێزگای هەڵەبجە جێبەجێ دەکرێن. سەرۆکی شارەوانیی هەڵەبجەش دەڵێت، یەکێکیان پڕۆژەی ئاوەڕۆی سندووقییە و سەروو 95%ی تەواو بووە.
ئەمڕۆ سێشەممە 2ی ئەیلوولی 2025 وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، "دوو پڕۆژه‌ی گه‌وره کە یەکێکیان ئاوه‌ڕۆی سندووقییە، به گوژمه‌ی 6 ملیار دینار و ئەوی دیکە پڕۆژه‌یه‌كی رێگه‌سازییە به گوژمه‌ی ملیارێک و 600 ملیۆن دینار، له‌سه‌ر بودجه‌ی وه‌به‌رهێنانی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار له هه‌ڵه‌بجه، جێبه‌جێ ده‌كرێن."
سەلام بیلال، سەرۆکی شارەوانیی هەڵەبجە بە رووداوی گوت، "سێ پڕۆژەی گەورە لە قۆناخی جێبەجێکردندان. دووانیان له‌سه‌ر بودجه‌ی وه‌به‌رهێنانی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزارن، کە بریتین له پڕۆژەی ئاوەڕۆی سندووقی بە بڕی 6 ملیار دینار و جێبەجێکردنی گه‌یشتووەته سەروو 95% و لە پڕۆژە گرنگه‌كانە بۆ هه‌ڵه‌بجە."
بە گوتەی سەرۆکی شارەوانیی هەڵەبجە، پڕۆژەی رێگاسازیی گەڕەکی ئەندازیارانیش به بودجەی یەک ملیار و 600 ملیۆن دینار لەسەر بودجەی وەبەرهێنانی وەزارەتی شارەوانی و گه‌شتوگوزار جێبه‌جێ ده‌كرێت.
سەلام بیلال گوتی، "پڕۆژه‌یه‌كی دیکەی رێگەسازی له گەڕەکی فەرمانبەران جێبەجێ دەکرێت، كه كاره‌كەی گەیشتووەتە 99% و لەسەر داهاتی شارەوانیی هەڵەبجە بە بڕی 550 ملیۆن دینار جێبه‌جێ دەکرێت."