لە سەردەمێکدا دەژین کە تەکنەلۆجیا لە گەشەی هۆشیاریی مرۆڤ خێراترە. یەکێک لە دیارترین ئەو مەترسییانەی رووبەڕووی کایەی رۆشنبیری و زانستیمان دەبێتەوە، پەنابردنی هەڵگرانی بڕوانامە باڵاکانە (ماستەر و دکتۆرا) بۆ ژیریی دەستکرد، کە ئەو دەقانەی دەینووسن بەرهەمی هزریی خۆیان نییە و ناوی خۆیان دەخەنە سەر. ئەم دیاردەیە تەنیا تەمبەڵی نییە، بەڵکو نیشانەی قەیرانێکی قووڵی ئەخلاقی و هزرییە؛ هاوکات ئەم دەردە کوشندەیە تووشی نووسین و وەرگێڕانیش بووە.
کچەنووسەرێکی دانیشتووی شاری هەولێر، کتێبێک بە ناوی "مردنێکی بێدەنگ" دەنووسێت؛ دەزگەی چاپ و پەخشی رێنمایش ئەرکی چاپکردن و بڵاوکردنەوەی کتیبەکە لە ئەستۆ دەگرێت. نووسەری کتێبەکە دەڵێت: "بڕیارە لە پێشانگەی نێودەوڵەتیی هەولێر بۆ کتێب بڵاوبکرێتەوە."
لەکاتی کارکردن لە پڕۆژەیەکی خزمەتگوزاری لە گەڕەکی باغلومنارەی شاری هەولێر، پێگەیەکی شوێنەواری دۆزرایەوە، کە گۆڕێکی بەکۆمەڵە و پاشماوەی زیاتر لە 100 کەلـلەسەری مرۆڤ و چەندین پارچە شوێنەواری مێژووییی تێدایە
لە مێژووی هەموو نەتەوە زیندووەکانی دنیادا، زمانەکان لە پڕۆسەیەکی بەردەوامی پەرەسەندندان. هیچ زمانێک لە "شوێنێکی پیرۆز و نەگۆڕ"ەوە نەهاتووە. ئەوەی ئەمڕۆ پێی دەڵێین زمانی ستاندارد (کوردیی ناوەندی)، ئەو زمانەیە کە توانیویەتی لە کێبڕکێی مێژووییدا نوێنەرایەتیی زۆرینە بکات و ببێتە زمانی زانست، یاسا و سیاسەت
خاوەن چێشتخانەیەک لە گەڕەکی ' کانی با'ی سلێمانی دەڵێت، پۆلیسی هاتووچۆ هەفتەیەکە ناهێڵێت هیچ ئۆتۆمبێلێک لەو شەقامەی نزیک نەخۆشخانەی شۆڕش بوەستێندرێت، "بەو هۆیەوە کڕیارمان کەم بووە و دووەم هەفتەیە زەرەر دەکەم." هاتووچۆیش دەڵێت، "شەقامەکەیان خنکاندووە و جووڵە تێیدا دەوەستێت."
لەناوچەی پیشەسازیی هەولێر، دوو کرێکار لەکاتی لەحیمکردنی تانکەرێکی سووتەمەنیدا، تانکەرەکە کڵپە دەکات و هەردووکیان گیان لەدەست دەدەن.
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا رایدەگەیێنێت، رێژەی چاکبوونەوە لە شێرپەنجەی مەمک لە نەخۆشخانەکەیان لە سەرووی ستانداردی جیهانییەوەیە.
نووسەر و رۆشنبیرێكی کورد هەڤپەیڤینێکی لەگەڵ یەکەمین خۆشنووسی شاری هەولێر کردووە و دەڵێت: "یەکەم ژمارەی رۆژنامەی هاوکاری بە قەڵەم قامیش نووسیوە." خۆشنووسەکەش دەڵێت: "بە رێکەوت کەوتمە نێو بوارەکە."
گوتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان دەڵێت، باران سێ تاوەکو چوار هێندە بەراورد بە ساڵانی رابردوو زیادی کردووە؛ کشتوکاڵی هەولێر دەڵێ: "ئەم ساڵ نزیکەی 600 ملم باران لە شەقڵاوە باریوە." کشتوکاڵی سلێمانی رایگەیاند، " ئەم ساڵ 521 ملیم باران لە شاری سلێمانی باریوە." کشتوکاڵی سۆرانیش دەڵێت: "ئەم ساڵ زیاتر لە 1011 ملیم باران لە مێرگەسۆر باریوە."