هاتووچۆی سلێمانی: لە رووداوێکی هاتووچۆدا 4 کەس گیانیان لەدەستدا

 
رووداو دیجیتاڵ

گوتەبێژی هاتووچۆی سلێمانی دەڵێت، لە رووداوێکی هاتووچۆدا لەنزیک چەمی رێزان، 4 کەس گیانیان لەدەستداوە و برینداریش هەن.
 
رۆژی سێشەممە 2ی ئەیلوولی 2025 بەهمەن عەبدوڵڵا، گوتەبێژی هاتووچۆی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "ئێوارەی ئەمڕۆ پاسێکی بچووک لە چەمی رێزان، نزیک دووکان، وەرگەڕاوە و 4 کەس گیانیان لەدەستداوە."
 
 
بە گوتەی بەهمەن عەبدوڵڵا، تەرمی قوربانییەکان گەیێندراونەتە دادپزیشکیی سلێمانی.
 
گوتەبێژی هاتووچۆی سلێمانی گوتیشی، "برینداریش هەن، بەڵام تاوەکو ئێستا ژمارەیان نازانرێت و تیمەکان سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن."