لە رووداوێکی هاتووچۆ لە حەسەکە 11 کەس گیانیان لەدەستدا

رووداو دیجیتاڵ

لە رووداوێکی هاتووچۆ لە پارێزگای حەسەکەی رۆژئاوای کوردستان 11 کەس گیانیان لەدەستدا. 
 
رووداوەکە لەنێوان پاسێک و تانکەرێکی سووتەمەنی لە رێگەی میلەبییە لە باشووری حەسەکە روویداوە. 
 
بەگوێرەی سەرچاوە خۆجێییەکان تەنیا منداڵێک رزگاری بووە. تەرمی سەرنشینەکانی دیکە پارچەپارچە بوون.
 
ئەو منداڵەی کە لە رووداوەکە ڕزگاری بووە، بۆ چارەسەر رەوانەی نەخۆشخانەکانی حەسەکە کراوە.
 
رێگای حەسەکە- شەداد بەهۆی تەسکی و زۆری هاتووچۆی بارهەڵگر لەسەری، بە یەکێک لە مەترسیدارترین رێگاکان ناسراوە.