نێچیرڤان بارزانی: هاوڕێ ئه‌بوو فارووق هاوخه‌باتێكى دڵسۆزى پێشمه‌رگه و هێزه كوردستانييه‌كان بوو
رووداو دیجیتاڵ
نێچیرڤان بارزانی بەبۆنەی کۆچی دوایی یەکەم سکرتێری حیزبی شیووعیی کوردستان، سەرەخۆشی لە کەسوکار و جەماوەری حیزبەکە دەکات.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 2ـی تشرینی یەکەمی 2025، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکی سەرەخۆشیدا رایگەیاند: "بۆ كۆچى دواييى خوالێخۆشبوو (عومه‌ر عه‌لى شێخ) ناسراو به هاوڕێ ئه‌بوو فارووق، يه‌كه‌م سكرتێرى حیزبى شيووعيى كوردستان، پرسه و سه‌ره‌خۆشى له بنه‌ماڵه و كه‌سوكارى به‌ڕێزيان و له سه‌ركردايه‌تى و جه‌ماوه‌ر و هاوڕێيانى حیزبى شيووعيى كوردستان ده‌كه‌م، هاوسۆز و هاوخه‌ميانم. هيواخوازم خواى مه‌زن گيانى به به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات."
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەبارەی عومەر عەلی شێخەوە نووسیویەتی: "هاوڕێ ئه‌بوو فارووق ته‌مه‌نێكى درێژى له خه‌بات و تێكۆشان له‌پێناو ئازادى و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى سته‌م و دیكتاتۆريدا به‌سه‌ر برد و هاوخه‌باتێكى دڵسۆزى پێشمه‌رگه و هێزه كوردستانييه‌كان بوو. يادى هه‌ميشه به خێر بێت."
عومه‌ر عه‌لی شێخ له ساڵی 1926 له شاری سلێمانی له دایكبووه؛ دوێنێ چوارشه‌ممه له ته‌مه‌نی 99 ساڵیدا له هه‌ولێر كۆچی دواییكرد.