دوایین زانیاری لەسەر فەرهاد پیرباڵ
رووداو- هەولێر
فەرهاد پیرباڵ بڕیاریدابوو لەبەر دەستگیرکردنی ٧ چالاکوانی کورد، ئەمشەو خۆی بسووتێنێ، بەڵام خۆی نەسوتاندووە و مۆڵەتێکی نوێی داوە بە دەزگا ئەمنییەکان.
سەرچاوەیەکی نزیک لە پیرباڵ بە رووداوی گوت، كەسە نزیكەكانی نەیانهێشتووە خۆی بسووتێنی و ئەویش مۆڵەتی رۆژێکی دیکەی داوە بە بەرپرسە ئەمنییەکان.
فەرهاد پیرباڵ ئەمڕۆ دووشەممە، وەك ناڕەزایی لەبەرامبەر دەستگیركردنی7 چالاكوانی كورد لە لایەن هێزە ئەمنییەكانی هەولێر لەكاتی بەردبارانكردنی كۆنسوڵخانەی ئێران، چووە بەردەم بەندیخانەی مەحەتەو داوای ئازادكردنی دەكردن، لەبەرامبەر ئازاد نەكردنیشیاندا هەڕەشەی ئەوەی كرد كە ئە كاژێر 09:09 خولەكی ئەمشەو خۆی دەسووتێنێت.
هاوكات، كامیل نەجاڕی، گوتەبێژی گرووپی پشتیوانیكردن لە حەوت زیندانییەكە بە رووداوی گوت، ئەمشەو كۆتاییان بە مانگرتنەكەی بەردەم بەندیخانەی مەحەتە هێناوە.