ژاپۆن سەرکۆنەی هێرشەکەی سەر کۆرمۆر دەکات: پشتگیری بۆ هەرێمی کوردستان دووپات دەکەینەوە
رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە شاندێکی وەزارەتی دەرەوەی ژاپۆن کرد. سەرۆکی شاندەکە سەرکۆنەی هێرشەکەی سەر کۆرمۆری کرد و پشتگیریی وڵاتەکەی بۆ هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە.
پاشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 02-12-2025 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازيى له شاندێكى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ژاپۆن به سه‌رۆكايه‌تيى ماساميچى سوگايا، به‌ڕێوه‌به‌رى كاروبارى رۆژهه‌ڵاتى نێوه‌ڕاستی ئەو وڵاتە كرد.
له ديدارێكدا كه ئه‌كيرا ئيندۆ، باڵيۆزى ژاپۆن له عێراق ئاماده‌ى بوو، هەردوولا په‌يوه‌ندييه‌كانى ژاپۆن له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، دۆخى گشتيى عێراق و ده‌رفه‌ته‌كانى كار و وه‌به‌رهێنانى ژاپۆنى له هه‌رێمى كوردستانیان باس کرد.
بەپێی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، لەو کۆبوونەوەیەدا هه‌ردوولا جه‌ختيان له خواستى دوولايه‌نه بۆ بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كان و فراوانكردنى هاريكاريى هاوبه‌شى نێوانيان له هه‌موو بواره‌كاندا كرده‌وه. نێچيرڤان بارزانى ستايشى كار و پڕۆژه‌كانى ئاژانسى (جايكا) و كۆمپانياكانى ژاپۆن و رۆڵيانی له عێراق و هه‌رێمى كوردستان، كرد.
لە راگەیێندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، شاندەکەی ژاپۆن وێڕای سه‌رکۆنه‌کردنی هێرشی سه‌ر کۆرمۆر، پشتگیریی بۆ هه‌رێمی کوردستان دووپات کرده‌وه، هه‌روه‌ها ئاماده‌يى و خواستى وڵاته‌كه‌ی بۆ به‌شداريی زياتر له پرۆسه‌ى ئاوه‌دانكردنه‌وه و گه‌شه‌پێدان له عێراق و هه‌رێمى كوردستان نيشان دا.
هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه، چەند ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه بوون.