جەژنی باتزمی کوردانی ئێزدی بەڕێوەچوو

رووداو-شنگال

هۆزی چێلکای کوردی ئێزدی جەژنی باتزمی دەگێڕن، جەژنەکە لە یەکەم یەکشەممەی ساڵی نوێی زایینی بۆ ماوەی هەفتەیەک بەردەوام دەبێت.


لە رێوڕەسمەکاندا دەزوویەک لە دەستی کچان و کوڕانی کوردی ئێزدی دەکەن، پێیانوایە لە هەموو شتێک دەیان پارێزێت، بۆئەوەی جارێکی دیکە پابەندبوونیان بۆ ئایینەکەیان دووپات بکەنەوە.