هەرێمی کوردستان.. کۆمەڵێک داتای سەرسووڕهێنەر لەبارەی دەستدرێژی سێکسی
رووداو - هەولێر
بەپێی ئاماری پەیمانگەی پزیشكی دادوەری لە هەرێمی كوردستان، ساڵی رابردوو لە هەردوو پارێزگای هەولێر و دهۆك زیاتر لە 650 كچ پشكنینی پەردەی كچێنیان بۆ كراوە و دەركەوتووە هەندێكیان بەهۆكاری جیا جیا پەردەی كچێنییان لەدەستداوە. هەروەها چەندین پشكنینیش بۆ دەرچەی كۆمی كوڕان و كچان كراوە.
هەفتەی رابردوو پەیمانگەی پزیشكی دادوەری ئامارەكانی مردنی لە كوردستان بڵاوكردەوە، ئەو پەیمانگەیە كە جگە لە تۆماركردنی حاڵەتی مردن، چەندین پشكنینی دیكەشی تێدا ئەنجام دەدرێت، ئاماری ئەو كەسانەشی بڵاوكردەوە كە بۆ پشكنینی پەردەی كچێنی یان دەرچەی كۆم براونەتە ئەو پەیمانگەیە.
بەپێی ئاماری پەیمانگاكە، ساڵی رابردوو لە شاری هەولێر 313 كەس، كە بە هۆكاری جیا جیا لە شوێنی بەرز كەوتوونەتە خوارەوە سەردانی بنكەكانی ئەو پەیمانگەیەیان كردووە بۆ دڵنیابوون لەوەی كە كچێنییان ماوە یان نا. زۆربەی ئەوانەی بەربوونەتەوە كە 235 كچن، تەمەنیان لە نێوان 1- 10 ساڵانە. هەروەها 57 كچی دیكەش كە تەمەنیان لە نێوان 11 تاوەكو 40 ساڵاندا بووە بەربوونەتەوە و لە پشكنیندا دەركەوتووە كە 8یان كچێنییان لەدەستداوە.
پەیمانگاكە بەڵگەنامەیەك بۆ ئەو كچانە دروست دەكات كە بەهۆی بەربوونەوە كچێنییان لەدەستداوە، تاوەكو لە كاتی شووكردن تووشی كێشەی كۆمەڵایەتی نەبن لەگەڵ مێرد و كەسوكاریان.
88 كچ بەرەوڕووی دەستدرێژی بوونەتەوە
هەر بەپێی ئەو ئامارە، ساڵی رابردوو 88 كچ كە دەستدرێژییان كراوەتە سەر، بۆ پشكنینی پەردەی كچێنی سەردانی پەیمانگەی پزیشكی دادوەریی هەولێریان كردووە. 19 لەو كچانە تەمەنیان لەنێوان 1 – 10 ساڵاندا بووە و بەو هۆیەوە 2 لەو كچانە كچێنییان لەدەستداوە.
هەروەها 69 كچیش كە تەمەنیان لە نێوان 11 تاوەكو 40 ساڵان بووە هەر بەو هۆیەوە سەردانی پەیمانگەی ناوبراویان كردووە، 15 لەوانە كچێنییان لەدەستداوە.
دیارترین حاڵەتی دەستدرێژی لە ساڵی رابردوودا دەستدرێژی گەنجێكی شاری موسڵ بوو كە لە شاری هەولێر كاری دەكرد و دەستدرێژی كردبووە سەر چەند منداڵێكی كچ كە تەمەنیان نزیكەی 10 ساڵان بووە، ئەو گەنجە دوای دەستگیركردنی دانی بە هەموو تاوانەكاندا نا.
ئەوانەی شووشیان كردووە كێشەی پەردەیان هەیە
تەنیا ئەوانەی بەربوونەتەوە یان دەستدرێژییان كراوەتە سەر سەردانی پەیمانگەی پزیشكی دادوەری ناكەن، بەڵكو هەندێك لەوانەشی شوویان كردووە براونەتە ئەو پەیمانگەیە.
بەپێی ئامارەكە، ساڵی رابردوو 114 كچ كە شوویان كردووە و تەمەنیان لە نێوان 11 تاوەكو 40 ساڵاندا بووە، سەردانی پەیمانگەی دادپزیشكییان كردووە، دوای پشكنین دەركەوتووە كە 85یان هێشتا كچن.
102 حاڵەتی دەستدرێژی لەدواوە
جگە لەو هۆكارانەی سەرەوە، پشكنین بۆ كچێنی هۆكاری دیكەشی لە پشتە، كە لە ئامارەكەی پەیمانگەی دادپزیشكی بە "هۆی تر" ئاماژەی پێكراوە.
بەپێی ئامارەكەی پەیمانگەی ناوبراو، 48 كچی دیكە كە 27یان تەمەنیان لە نێوان 1- 11 ساڵاندا بووە، لەبەر "هۆی تر" پشكنینیان بۆ كراوە، دەركەوتووە چواریان كچێنییان لەدەستداوە كە تەمەنیان لە نێوان 11 تاوەكو 30 ساڵاندا بووە.
هەر لە ئامارەكەی پەیمانگەی دادپزیشكی هەولێر پشكنین بۆ 102 كچ كراوە كە لە دواوە سێكسیان لەگەڵ كراوە لە ئەنجامدا دەركەوتووە 36 كچ "كۆم"یان دڕاوە، سێ لەوانەش تەمەنیان لە نێوان 1 تاوەكو 10 ساڵان بووە، 30 لەوانە تەمەنیان لە نێوان 11 تاوەكو 30 ساڵان بووە، هەروەها سێیەكەی دیكەش تەمەنیان لە نێوان 31 تاوەكو 40 ساڵان بووە.
لە هەولێر 665 كچ و لە دهۆك 91 كچ پشكنینیان بۆ كراوە
بەشێوەیەكی گشتی لە شاری هەولێر 665 كچ و ژن پشكنینی پەردەی كچێنی و پشكنینی كۆمیان بۆ كراوە و دەركەوتووە كە 61 لەوانە بە هۆكاری جیا جیا كچێنییان لەدەستداوە.
هەروەها بەپێی ئاماری پەیمانگەی دادپزیشكی پارێزگای دهۆكیش، ساڵی رابردوو پشكنینی پەردەی كچێنی بۆ 91 كچ كراوە، بەڵام ئاماژە بە ئەنجامی پشكنینەكان نەدراوە.
هەر لە دهۆك پشكنینی كۆم بۆ 37 كەس لە رەگەزی مێ و 284 كەس لە رەگەزی نێر كراوە.
ئەوەی لە ئامارەكانی پەیمانگەی دادپزیشكی دهۆك تێبینی دەكرێت، زۆرترین پشكنین بۆ دیاریكردنی تەمەن بووە، بەپێی ئامارەكە ئەو پشكنینە بۆ 2984 كەس كراوە (1668 رەگەزی نێر و 1316 رەگەزی مێ).
پشكنین بۆ مردووەكان
بەپێی جەردی ساڵانەی بەشی تاقیگەكانی پەیمانگەی پزیشكی دادوەری، ساڵی رابردوو 106 پشكنین كراوە، لە هۆبەی هیماتۆلۆژی (خوێن) و سیرۆلۆژی (ڤایرۆسی) بۆ (دەرچەی كۆم، دەرچەی پێشەوەی ئافرەت، جلوبەرگی ژێرەوە، دەرچەی پێشەوەی پیاو و دوو گیانی). ئەو پشكینانەش بۆ مردوو و زیندوو كراون.
بەپێی ئەو ئامارە، 30 مردوو و 18 زیندوو پشكنینی دەرچەی كۆمیان بۆ كراوە (11 پیاو و 38 ژن). هەروەها 18 ژنی زیندوو و 11 ژنی مردوو پشكنینی دەرچەی پێشەوەیان بۆ كراوە. 9 كەسیش پشكنینی جلی ژێرەوەیان بۆ كراوە (6 مردوو و 3 زیندوو) ئەوانەی ئەو پشكنینەیان بۆ كراوە پێنجیان پیاو بوونە و چواریشیان ژن.
سەبارەت بە پشكنینی دەرچەی پێشەوەی پیاویش وەك لە ئامارەكەدا هاتووە 6 پیاو ئەو پشكنینەیان بۆ كراوە ( 3 مردوو و 3 زیندوو). هەروەها 8 ئافرەتیش پشكنینی دووگیانییان بۆ كراوە كە 6یان زیندوو بوونە و دووشیان مردوو.
بەشێوەیەكی گشتی لە ماوەی ساڵی رابردوودا لە هەردوو شاری هەولێر و دهۆك 1147 پشكنین كراون كە پەیوەندییان بە كۆئەندامی زاوزێی نێر و مێ یان كرداری سێكسییەوە هەبووە. لەو پشكنینانەش 654 پشكنین بۆ پەردەی كچێنی كراوە.
سووتان یەكەمین هۆكاری مردنی ژنانە
پەیمانگەی پزیشكی دادوەری ئاماری مردنی ژنانیشی بڵاوكردووەتەوە كە زۆربەی ئەو ژنانەی لە ساڵی رابردوو مردوون بەهۆی سووتانەوە بووە، پاشان گوللە و دواتریش خنكان.
بەپێی خشتەی ئامارەكانی ئەو پەیمانگەیە، ساڵی رابردوو 301 ژن بەهۆی سووتانەوە گیانیان لەدەستداوە (158 ژن لە هەولێر، 59 لە سلێمانی و 48 لە دهۆك).
هەر لەو ساڵەدا 76 ژن بە گوللە گیانیان لە دەستداوە كە (35 ژن لە هەولێر، 26 لە دهۆك و 15ژنیش لە سلێمانی) بووە. هەروەها ساڵی رابردوو 34 ژن بەهۆی خنكانەوە گیانیان لەدەستداوە (14 لە سلێمانی، 11 لە هەولێر و 9 ژنیش لە دهۆك).
بەپێی ئامارەكانی پەیمانگەی دادپزیشكی، ساڵی رابردوو بە شێوەیەكی گشتی 1748 ژن بەهۆی سووتان و گوللە و خنكان گیانیان لەدەستداوە (739 لە هەولێر، 605 لە سلێمانی و 402 ژنیش لە دهۆك).