سبەی لە پارێزگای کەرکووک پشووی فەرمییە
رووداو دیجیتاڵ
کارگێڕیی پارێزگای کەرکووک دەڵێ، سبەی چوارشەممە، 4ـی شوباتی 2026ی لە بەشی زۆری فەرمانگە حکومییەکانی پارێزگاکە پشووی فەرمییە.
بە گوێرەی راگەیێندراوی نووسینگەی پارێزگاری کەرکووک، کارگێڕی "رێبوار تەها بڕیاریدا بە راگرتنی دەوامی فەرمی لە فەرمانگەکانی، بۆ سبەینێ چوارشەممە بەبۆنەی نیوەی شەعبان و زیارەتی شەعبانییەوە."
لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، رێبوار تەها، پارێزگاری كەركووك ئاماژە بە پشووی فەرمی لە پارێزگاکە بۆ سبەینێ چوارشەممە لە تەواوی فەرمانگەکانی پارێزگاکە دەکات، جگە لە فەرمانگە ئەمنی و خزمەتگوزارییەکان (ئەوانەی ئەرکەکانیان بە شێوەی شەو و رۆژ بەردەوامە).
هەروەها (زانکۆ، کۆلێژ و پەیمانگاکان) سەرپشک کراون لە راگەیاندنی پشوو یان بەردەوامبوونی دەوام بەپێی پابەندییەکانیان.