هەر چوار سەرۆکایەتییەکەی عێراق کۆبوونەوە و رایانگەیاند، رەتیدەکەنەوە خاکی عێراق وەک سەکۆیەک بۆ هێرشکردنە سەر وڵاتانی دراوسێ بەکاربهێندرێت، جەختیشیان لە پاراستنی سەروەریی خاکی عێراق و هەرێمی کوردستان کردەوە.
میدیای فەرمیی لوبنان رایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە ئەنجامی هێرشێکی درۆنیی ئیسرائیل بۆ سەر باکووری لوبنان، سەرکردەیەکی بزووتنەوەی حەماس و هاوژینەکەی کوژران.
وەزارەتی بازرگانیی عێراق دڵنیایی دەداتە هاووڵاتییان لەبارەی هەبوونی مادە خۆراکی پێویست و رایدەگەیێنێت، بە وردی چاودێری جووڵەی کەشتییەکان لە بەندەرەکان و گرژییەکانی ناوچەکە دەکەن بۆ ئەوەی کاریگەری نەرێنی لەسەر بازاڕی ناوخۆ دروست نەبێت.
محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق، بڕیاری دا بە لادانی سەرجەم بەرپرسانی دەزگا هەواڵگرییەکان لە کەرتی ئۆپەراسیۆنەکانی دەشتی نەینەوا.
وەزارەتی کارەبای عێراق رایدەگەیێنێت، کوژانەوەی کتوپڕی کارەبا لە تەواوی وڵات بەهۆی کێشەیەکی تەکنیکی لە وێستگەی رومەیلە بووە لە پارێزگای بەسرا و دەڵێت: "بەهۆی کێشەکەوە 3000 مێگاوات کارەبا لە سیستمەکە دابڕاوە."
سیستمی کارەبای نیشتمانی لە هەموو پارێزگاکانی عێراق بە شێوەیەکی کتوپڕ لەکارکەوت و گوتەبێژی وەزارەتی کارەبایش دەڵێت: "تاوەکو ئێستا هۆکاری کوژانەوەی سەرتاسەریی کارەبا نازانین."
حکومەتی عێراق بە مەبەستی رێگریکردن لە جەنجاڵی لە بەندەرەکان و خێراکردنی گەیشتنی کاڵاکان بە بازاڕ، رێکاری نوێی گومرگی رادەگەیێنێت کە کەرتی گشتی و تایبەت دەگرێتەوە.
شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق دەڵێ، بەرگرییە ئاسمانییەکانیان درۆنێکیان لە نزیک گرتووخانەی ئەبو غرێب لە بەغدا پێکاوە و دۆخەکە بەتەواوی جێگیرە.
کوێت کوژرانی دوو سەربازی هێزی دەریایی وڵاتەکەی لە کاتی "ئەنجامدانی ئەرکە نیشتمانییەکانیاندا" راگەیاند، بەبێ ئەوەی وردەکاریی زیاتر لەسەر چۆنیەتیی کوژرانیان ئاشکرا بکات.
سەرۆکی شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق ئەو هەواڵانە رەتدەکاتەوە کە باس لە گۆڕانکاری لە دەسەڵاتە ئەمنییەکان دەکرێت و رایدەگەیێنێت، فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان خۆی راستەوخۆ سەرپەرشتیی دۆسیە ئەمنییەکان دەکات.
دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی مەدەنیی عێراق دەڵێ، داخستنی ئاسمانی وڵاتەکەی بە رووی گەشتە ئاسمانییەکاندا بۆ 24 کاژێری دیکە درێژکراوەتەوە و بڕیارەکەش وەک رێکارێکی خۆپارێزییە
بەڕێوەبەرایەتیی دابەشکردنی بەرهەمە نەوتییەکانی کەرکووک دەڵێ، کۆگاکانیان بڕی پێویست بەنزینیان تێدایە و هیچ قەیرانێک لە ئارادا نییە. بەڕێوەبەری فەرمانگەکە ئاماژە بەوە دەکات، زیاتر لە 5 ملیۆن لیتر بەنزین کۆگاکراوە
وەزارەتی کارەبای عێراق دەڵێ، هەناردەکردنی گازی ئێران بۆ وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا نەوەستاوە؛ ئاماژە بەوەش دەکات کە راگرتنی گازی کۆمپانیای دانەگاز کاریگەری لەسەر کەمبوونەوەی کاژێرەکانی کارەبا هەبووە
عەبدولفەتاح سیسی، سەرۆککۆماری میسر بە تەلەفۆن قسەی لەگەڵ محەممەد زاید ئال نەهیان، سەرۆکی دەوڵەتی ئیمارات کرد و، سەرکۆنەی هێرشەکانی ئێرانی بۆ سەر ئیمارات و چەند وڵاتێکی عەرەبی کرد.
سەرۆکوەزیرانی پاکستان لەگەڵ شازادەی جێنشینی سعودیە بە تەلەفۆن قسەی کرد و سەرەڕای سەرکۆنەکردنی هێرشەکانی سەر خاکی ئەو وڵاتە، پاڵپشتیی ئیسلام ئابادی بۆ رێکارە ئەمنییەکانی ریاز دەربڕی.
فۆئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەلایەن عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێرانەوە پێگەیشت و تێیدا دوایین پێشهاتە سەربازییەکانی ناوچەکەیان تاوتوێ کرد. تاران رایدەگەیێنێت کە وەڵامی هێرشەکان دەدەنەوە و بنکەکانی ئەمریکا دەکەنە ئامانج
وەزارەتی کارەبای عێراق رایگەیاند هەناردەکردنی گازی ئێران بۆ وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا لە عێراق بە بڕی 7 ملیۆن مەتر سێجا لە رۆژێکدا دەستیپێکردووەتەوە.
گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی هەولێر رایدەگەیێنێت، کاتێک ئۆتۆمبێلێک بەناوی کڕیار دەکرێت، فرۆشیار هیچ مافێکی یاسایی لەسەر نامێنێت. ئاماژە بەوەش دەکات کە خواست لەسەر ئۆتۆمبێلی ژمارە هەرێمی کوردستان لە ناوچەکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق زۆرە.
موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی نیشتمانیی شیعە، لە نوێترین پەیامیدا رەخنە لە چەند ئاکارێکی باوی مانگی رەمەزان دەگرێت و رایدەگەیێنێت، ئەو کارانە بنەمایەکی شەرعی و ئایینییان نییە. داواش دەکات لەجیاتی "رەمەزان کەریم" دەستەواژەی دیکە بەکاربهێندرێت.
لە قەزای چەمچەماڵ گەنجێک بە تۆمەتی دزینی قاسەیەک دەستگیرکرا کە زیاتر لە 113 ملیۆن دیناری تێدابووە. پۆلیس دەڵێت، تۆمەتبارەکە تەمەنی 22 ساڵە و دانی بە تاوانەکەیدا ناوە.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە، هێزێکی ئەمنیی تایبەت یەزن مەشعان جبووری، کوڕی سیاسەتڤانی ناسراوی عێراقییان لە ماڵەکەی خۆیدا دەستگیرکرد. دەستگیرکردنەکە بە فەرمانی دادگە بووە و تۆمەتبارە بە وەرگرتنی بڕی 41 ملیار دینار بە نایاسایی.
گوتەبێژی وەزارەتی کارەبای عێراق رایگەیاند، دەستیانکردووە بە جێبەجێکردنی میکانیزمێکی نوێ بۆ هاوتاکردنی بڕی وزەی بەرهەمهاتوو و دابەشکراو؛ راشیگەیاند، بەستنی پێوەر بۆ هەموو جۆرەکانی بەشداربووان، بە ناوچە کشتوکاڵییەکان و زێدەڕۆکانیشەوە، دەبێتە ناچاری.
لیژنەکانی چاودێریی تەندروستی لە کەرکووک، دوو چێشتخانە و شیرنەمەنییەکیان داخست و دووانی دیکەشیان سزادا. بەڕێوەبەری چاودێریی تەندروستیی شارەکەش ئاشکرای دەکات، یەکێک لە چێشتخانەکان بانیۆی حەمامی بۆ شوشتنی خواردن و ئامادەکردنی زەڵاتە بەکارهێناوە.
وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق کار لەسەر چەند پڕۆژەیەکی ستراتیژی بۆ بەرهەمهێنانی شیر و قەڵەوکردنی ئاژەڵ دەکات. بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی سامانی ئاژەڵیش دەڵێت، جۆرە مانگایەکیان هاوردە کردووە رۆژانە 50 کیلۆگرام شیر دەدات.
دوای پەککەوتنی گەشتە ئاسمانییەکان لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا بەهۆی پچڕانی کارەباوە، وەزیری گواستنەوەی عێراق بە وەکالەت بڕیاری دا بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەکە لە کارەکەی دووربخاتەوە و لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەش پێکبهێنرێت.
بۆ یەکەمجار لە مێژووی وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان دا، ئەفسەرێکی ئافرەت وەکو سەرۆکی دادگەی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ دەستبەکاربوو
ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق کۆبووەوە و کۆمەڵێک بڕیاری لە بوارەکانی وزە، ئابووری، ئاسایش و خزمەتگوزاری دەرکرد، لەوانە دروستکردنی سەکۆیەکی گازی شل بە هاوکاری کۆمپانیایەکی ئەمریکی و رادەستکردنی نەخشەی ناوچە ئاوییەکان بە نەتەوە یەکگرتووەکان.
حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عێراق دەڵێ، مووچە و شایستە داراییەکانی کارمەندانی کەرتی نەوت پارێزراوە و هیچ بڕینێک یان دەستکارییەکیان تێدا ناکرێ.
بانکی ناوەندیی عێراق هاووڵاتییان لە چەند جۆرە ساختەکارییەکی "دۆلار و دینار" ئاگادار دەکاتەوە و رایدەگەیێنێت، فێڵبازەکان پەنا بۆ کاغەزی بێبەها دەبەن بۆ هەڵخەڵەتاندنی خەڵک و بەدەستهێنانی مەرامی مادی.
بانکی بازرگانیی عێراق (TBI) بڕیارێکی نوێی لەبارەی ئەو پارانە دەرکرد کە شێواون یان زیانیان پێگەیشتووە و رایدەگەیێنێت، لەمەودوا هاووڵاتییان دەتوانن لە تەواوی لقەکانیاندا ئەو پارانە بگۆڕنەوە بە تازە
بە ئامادەبوونی نێردەی تایبەتی ئەمریکا، محەممەد شیاع سوودانی سەرپەرشتی واژۆکردنی دوو رێککەوتنی لەگەڵ کۆمپانیای شیڤرۆنی ئەمریکی کرد، بۆ گەشەپێدانی کێڵگە نەوتییەکانی بەسرە، زیقار و سەڵاحەدین
خزمەتگوزارییەکان تەنیا بۆ قوربانییانی جەنگ نین
قایمقامی قەزای کۆیە دەڵێت، لە کێڵگەی نەوتی شیواشۆک دەستکراوە بە هەڵکەندنی بیری نوێ و پشکنین، بە مەبەستی هەناردەکردنەوەی نەوت، بەڵام دەستپێکردنەوەی کارەکان بە تەواوی چاوەڕێی بڕیاری وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانە.
نووسینگەی سەرۆکی لیژنەی ئۆڵۆمپیی عێراق ئەو دەنگۆیانە رەتدەکاتەوە، گوایە لە کاتی یارییەکی تۆپی پێدا، دیپلۆماتێکی باڵای ئەمریکا داوای لە عەقیل موفتن کردبێت یاریگەکە جێبهێڵێت. بەڕێوەبەری نووسینگەکە دەڵێت: "پێکەوە دانیشتوون و هیچ گرژییەک رووی نەداوە."
ئەنیل بورا ئینان، باڵیۆزی تورکیا لە عێراق دەڵێت، لێکتێگەیشتنی باش لەنێوان بەغدا و ئەنقەرەدا هەیە بۆ گەڕاندنەوەی ئەو زیندانییانەی داعش کە هەڵگری وڵاتینامەی تورکیان و ئێستا لە زیندانەکانی عێراقدا دەستبەسەرن
حکومەتی کوێت بە فەرمی ناڕەزایەتیی بەرامبەر بڕیارێکی نوێی عێراق دەربڕی و بەغدا تۆمەتبار دەکات بەوەی لە رێگەی نەخشە نوێیەکانیەوە، "دەستوەردان" لە سەروەریی خاک و ئاوەکانیدا دەکات
دۆسیەی محەممەد ئەمین، ئەو جووتیارە کوردەی گوندی شەناغ کە ساڵی رابردوو گرتە ڤیدیۆییەکەی لەکاتی راکێشانی ملپێچەکەی لەلایەن سەربازێکی عێراقییەوە کاردانەوەی زۆری لێکەوتەوە، بڕیار بوو لە دادگەی دووبزەوە بۆ دادگەی تاوانەکانی کەرکووک بگوازرێتەوە، بەڵام جووتیارەکە دەڵێت، تاوەکو ئێستا نەگوازراوەتەوە
وەزارەتی ناوخۆی سووریا رێکارە جێبەجێکارییەکانی تایبەت بە پێدانی وڵاتینامەی بەو کوردانەی لێی بێبەش کرابوون راگەیاند و دەڵێت، چەندین ناوەندی بۆ پێشکێشکردنی داواکاری لە پارێزگاکانی دیمەشق، حەلەب، رەققە، دێرەزوور و حەسەکە کردەوە
دەستەی راگەیاندن و گەیاندنی عێراق هۆشداری دەدات لە بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆیەکی "خەیاڵی" محەممەد مەهدی جەواهیری، شاعیری گەورەی عێراق و عەرەب، کە بە تەکنەلۆژیای ژیریی دەستکرد دروستکراوە و دەڵێت: "ئەمە بەکارهێنانێکی ناڕێکی تەکنەلۆژیایە و بێڕێزییە بە بەها نیشتمانییەکان."
وەزارەتی بازرگانیی عێراق زنجیرەیەک رێکاری نوێی بۆ کۆنترۆڵکردنی نرخی کاڵا و شتوومەک لە مانگی رەمەزاندا راگەیاند؛ گوتەبێژی وەزارەتەکەش دەڵێت: "سەبەتەی خۆراک دەوڵەمەندتر دەکرێت و هێڵی گەرمیش بۆ سکاڵای هاووڵاتییان تەرخانکراوە."
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کشتوکاڵی هەولێر بە هاوئاهەنگی لەگەڵ قایمقامیەت و پۆلیس، لیژنەیەکی بۆ چاودێریکردنی مەیدانی ئاژەڵان پێکهێنا، بەڕێوەبەری گشتیی کشتوکاڵیش دەڵێت: "هەر کەسێک لە دەرەوەی سەربڕخانە ئاژەڵ سەرببڕێت، رووبەڕووی سزای توند دەبێتەوە."
وەزارەتی پەروەردەی عێراق بە هاوئاهەنگی لەگەڵ دەزگای ئاسایشی نیشتمانی، لە هەڵمەتێکدا 50 پەیمانگە و باخچەی ساوایانی ئەهلیی لە پارێزگای نەینەوا داخست، کە بەشێکیان مۆڵەتیان نەبووە و بەشێکیشیان سەرپێچیی رێنماییەکانیان کردووە.
وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند، لە ئۆپەراسیۆنێکی "جۆری"دا هێزەکانیان چوونەتە نێو خاکی سووریا و لە پارێزگای حومس دەستیان بەسەر 400 هەزار حەبی کەبتاگۆندا گرتووە.
دادگەی باڵای فیدراڵیی عێراق، ئەمڕۆ یەکشەممە تاوتوێی دوو سکاڵا دەکات کە لە دژی پێناسی نوێی گومرگی تۆمار کراون. سکاڵاکاران دەڵێن، بڕیارەکە "نادەستوورییە" و لە سەردەمی "حکومەتی کاربەڕێکەر"دا دراوە، پسپۆڕێکی ئابوورییش دەڵێت، "بەهۆی ئەم بڕیارەوە 52 هەزار کۆنتێنەر لە بەندەرەکان راگیراون."
بەڕێوەبەرایەتیی هەواڵگریی سەربازیی عێراق دەستبەسەرداگرتنی 60 هەزار حەبی هۆشبەری لە جۆری کاپتاگۆن لە بیابانی ئەنبار راگەیاند کە قاچاخچییەکان ویستوویانە بە باڵۆن بیپەڕێننەوە.
ئەسیکۆدا، شێوازێکی نێودەوڵەتیی بەڕێوەبردنی گومرگە، بازرگانیی دەرەکی تێدا رێکخراوە و زانیاری لەسەر جۆرى کاڵا بازرگانییەکان دەستەبەر دەکات، ئەوە جگە لە ئاسانکاریی رێوشوێنەکانی گواستنەوەی کاڵا.
وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان دەڵێ، شەپۆلێکی بارانبارینی بەخوڕ تەواوی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و هۆشداریش دەدات لە ئەگەری کۆبوونەوەی ئاو لە نێو سەنتەری شاری هەولێر، کەشناسی عێراقیش دەڵێ، "شەپۆلەکە ترسی نییە و سرووشتییە".
بڕیارە رۆژی دووشەممە پەرلەمانی عێراق کۆببێتەوە و پرسی لیژنە هەمیشەییەکان یەکلا بکاتەوە. پەرلەمانتارێکی پارتیش رایدەگەیێنێت، دابەشکردنی سەرۆکایەتیی لیژنەکان بەگوێرەی ژمارەی کورسیی فراکسیۆنەکان دەبێت و دەڵێت: "تائێستا باسی پۆستی سەرۆککۆمار نەکراوە."
وەزارەتی نەوتی عێراق رەتیدەکاتەوە هیچ قەیرانێکی بەنزین لە وڵاتدا هەبێت و رایدەگەیێنێت، تێکڕای بەرهەمهێنانی رۆژانە 30 ملیۆن لیترە و زیاتر لە 135 ملیۆن لیتر بەنزینیشیان وەک یەدەگ هەڵگرتووە.
پارێزگاری کەرکووک دەڵێ، بۆ پاراستنی تەندروستیی گشتی و رێگری لە هاتنی کاڵای ماوەبەسەرچوو، بڕیاری داخستنی سەرجەم رێڕۆ نایاساییەکان و توولەڕێیەکانی قاچاخچێتی لە سنووری پارێزگاکە دراوە و دەشڵێت: "رێگە نادەین بەرژەوەندیی هاووڵاتیان ببێتە قوربانیی چاوچنۆکیی قاچاخچییەکان."
راوێژکاری دارایی سەرۆکوەزیرانی عێراق دەڵێ، پارەی هەموو مووچەکانی ئەم ساڵ دابین دەکرێ و دۆخی دارایی وڵاتیش جێگیرە؛ ئاماژە بەوەش دەکات کە دواکەوتنی مووچە تەنیا پەیوەستە بە رێکارە تەکنیکییەکانەوە
پێشنوێژی مزگەوتی گەورەی نەجەف دەڵێ: "تۆپەکە لە گۆڕەپانی برایانی کورددایە" بۆ یەکلاییکردنەوەی پۆستی سەرۆککۆمار و دەشڵێت: "هیوای هەڵوێستێکی یەکگرتوویان لێ دەخوازین."
وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان بڕیاری قەدەخەکردنی هاوردەکردنی تەماتەی لە دەروازە سنوورییەکانەوە دەرکرد. گوتەبێژی وەزارەتەکە دەڵێت، بڕیارەکە بە هاوئاهەنگییە لەگەڵ بەغدا بۆ ساخکردنەوەی بەرهەمی خوارووی عێراق و لە وەرزی پێگەیشتنی بەرهەمی هەرێمی کوردستانیش بەغدا هەمان هەنگاو دەگرێتەبەر.
پۆلیسی کەرکووک دەستگیرکردنی سێ کەسی راگەیاند کە دەستدرێژییان کردووەتە سەر کچێک. یەکێک لەو کوڕانە کچەکەی بە بەڵێنی پێکهێنانی ژیانی هاوژینی لە بەغداوە بردووەتە کەرکووک، دواتریش دوو کەسی نزیکی کچەکە دەستدرێژییان کردووەتە سەری
دوای رێککەوتنی سەرەتایی لەگەڵ ژووری بازرگانی و پیشەسازیی هەولێر، کۆمپانیایەکی چینی کارگەیەکی بەستنی ئۆتۆمبێل لە پایتەختی هەرێمی کوردستان دەکاتەوە. جێگری سەرۆکی ژوورەکە دەڵێ، ئامانجیان دامەزراندنی کارگەیەکی گەورەی پیشەسازییە لە ئایندەیەکی نزیکدا.
لە پارێزگای بەسرە، هێزە ئەمنییەکان سێ ژنی ئێرانییان بە نیو کیلۆگرام مادەی هۆشبەری جۆری کریستاڵەوە دەستگیرکرد.
فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەسرە دەڵێت، گەشتەکانیان ئاسایی بوونەتەوە و پچڕانی کارەباش کاتی بووە و بەهۆی خراپیی کەشوهەواوە بووە
یەکەکانی هەواڵگریی سەربازیی عێراق لە چەند ئۆپەراسیۆنێکی جیاوازدا لە بەغدا و ئەنبار، 7 بازرگان و فرۆشیاری مادەی هۆشبەریان دەستگیر کرد
وەزارەتی بەرگریی عێراق رایدەگەیێنێت، هیچ دامەزراندنێک لە ریزەکانی سوپا نییە و هۆشداریش لەبارەی ئەو فۆڕمانەوە دەدات کە بە ناوی وەزارەتەکەوە بۆ وەرگرتنی پارە بڵاوکراونەتەوە.
وەزارەتی نەوتی عێراق دەڵێ، لە کۆبوونەوەی وڵاتانی ئەندام لە ئۆپێک پڵەسدا دۆخی بازاڕی جیهان، نرخی نەوت و پابەندبوون بە ئاستی بەرهەمهێنانەوە تاوتوێ کراوە.
دیوانی وەقفی سوننی عێراق، وەک ئامادەکارییەک بۆ مانگی رەمەزان، کۆمەڵێک رێنوێنیی نوێی بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ بڵندگۆی مزگەوتەکان دەرکرد و بڕیاریدا دەنگی بڵندگۆکان لە گەڕەکەکاندا کەمبکرێتەوە.
گوتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەڵێت: "هەفتەی داهاتوو دەست بە دابەشکردنی بەشی یەکەمی شایستە داراییەکانی کارمەندانی سەر سندووقی دەنگدان لە 7 پارێزگا دەکرێ".
بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای گشتیی بازرگانیی دانەوێڵەی عێراق دەڵێت، عێراق لە بەرهەمهێنانی ئاردی سفردا گەیشتووەتە قۆناخی خۆبژێوی و ئەوەش واتای ئەوەیە هاوردەکردنی ساڵانەی دوو ملیۆن تۆن ئارد دەوەستێت کە پێشتر 2.5 ملیار دۆلاری بۆ دەچووە دەرەوە.
مارک ساڤایا، دەڵێت: ئەو هەژمارەی بەناوی ئەوەوە پۆستی کردووە، ساختەیە. سەرپەرشتیاری سەنتەری راگەیاندنی دیجیتاڵیش دەڵێ، بەکارهێنەری ئەو ئەکاونتەی بەناوی ساڤایا دروستکراوە لە تورکیایە.
وەزارەتی حەج و عومرەی سعودیە زنجیرەیەک بڕیار و رێکاری نوێی بۆ حاجییانی عێراق دەرکرد. بەگوێرەی بڕیارەکان، گەشتی وشکانی کەمدەکرێتەوە و رێگەش نادرێت پاسەکانی عێراق بچنە نێو شاری مەککە.
ناوەندی فەلەکناسیی نێودەوڵەتی دەڵێ، بەپێی پێشبینییە فەلەکییەکان، رۆژی پێنجشەممە، 19ی شوباتی 2026، دەبێتە یەکەم رۆژی مانگی رەمەزان، چونکە بینینی مانگ لە ئێوارەی سێشەممە، 17ی شوباتدا "مەحاڵ" دەبێت.
گرووپی چەکداریی "سەرایا ئەولیا دەم"، گرتەیەکی ڤیدیۆیی بڵاوکردەوە و تێیدا لەنێو "تونێلێکی نهێنی"دا بەشێک لە جبەخانە مووشەکییەکەی نمایش دەکات و هەڕەشەی بەردەوامبوون لە هێرشەکانی دەکات
چوارچێوەی هاوئاهەنگی دەڵێت، دیاریکردنی سەرۆکوەزیرانی داهاتووی عێراق "پرسێکی دەستووریی تەواو عێراقییە" و دووپاتیدەکاتەوە، نووری مالیکی بەربژێری ئەوانە بۆ ئەو پۆستە.
پێشنوێژ و گوتاربێژی مزگەوتی گەورەی نەجەف رەخنەی تووند لە ئیدارەی ترەمپ دەگرێ سەبارەت بە دیاریکردنی بەربژێری سەرۆکوەزیرانی عێراق و بە "شکاندنی ویستی گەل" ناوی دەبات؛ ئاماژە بەوەش دەکات، هەندێک بڕیاری وەزارەتەکان پێویستیان بە پێداچوونەوەیە
دادگای تاوانەکانی کەرکووک سزای 10 ساڵ زیندانیکردنی بۆ ژنە فەرمانبەرێکی پێشووی بەڕێوەبەرایەتیی تۆمارکردنی خانووبەرە دەرکرد، ئەوەش بەهۆی تێوەگلانی لە "دەستکاریکردنی تۆمارەکان" و "گۆڕینی زانیاریی زەوی و خانوو" بە شێوەیەکی نایاسایی.
هێزە ئەمنییەکانی عێراق کەسێکیان بە پشتێنی بۆمبڕێژکراوەوە لە شاری رومادیی ناوەندی پارێزگای ئەنبار دەستگیرکرد. خاوەن چێشتخانەکە بە رووداوی گوت، ئەو کەسە ویستویەتی خۆی بتەقێنێتەوە.
دادگەی تاوانەکانی عێراق سزای لە سێدارەدانی بۆ 8 کەس دەرکرد، کە بازرگانیکردنیان بە مادەی هۆشبەر کردووە.
هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) دەڵێت، شەڕڤانێکی بەهۆی ئەوەی لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا لە تەنیشت تەرمی چەند چەکدارێکی کوژراو وێنەی گرتووە، لە ریزەکانی دوورخستووەتەوە و دەیداتە دادگەی سەربازی
فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی ئەنبار لە هێزی حەشدی شەعبی دەڵێ، پرسی سووریا نێوخۆییە و دەستوەردانی تێدا ناکەن؛ ئاماژە بەوەش دەکات، هیچ زیندانییەکی داعش لە سووریاوە سنووری عێراقی نەبەزاندووە
دیوانی وەقفی سوننیی عێراق ئەو دەنگۆیانە رەتدەکاتەوە کە گوایە هۆشدارییان داوەتە مزگەوتە کوردییەکانی کەرکووک و سەڵاحەدین سەبارەت بە کۆکردنەوەی هاوکاری و نزاکردن بۆ رۆژئاوای کوردستان. بەرپرسێکی وەقفەکەش لە کەرکووک دەڵێت، "هەر مزگەوتێک هاوکاری کۆبکاتەوە دەستخۆشی لێدەکەین."
سەنتەری نیشتمانی بۆ هاوئاهەنگیی دادوەریی نێودەوڵەتی لە عێراق رایدەگەیێنێت، زانیاری و بەڵگەیان داوەتە دەسەڵاتدارانی ئیسپانیا و لە ئەنجامدا دوو تۆمەتباری "تیرۆر" دەستگیرکراون.
وەزارەتی بازرگانیی عێراق دەڵێ، نرخی وەرگرتنی بەشەخۆراکی مانگانە بۆ هەر تاکێک 1000 دینارە؛ ئاماژە بەوەش دەکات، هاووڵاتی ناچار نییە هیچ بڕە پارەیەکی دیکە بدات.
محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، گەیشتە بنکەی سەربازیی عەین ئەسەد لە رۆژئاوای پارێزگای ئەنبار، سەردانەکەی دوای چەند رۆژێک دێت لە وەرگرتنەوەی تەواوەتیی بنکەکە لەلایەن هێزە عێراقییەکانەوە.
دەستەی دەستپاکیی عێراق دەڵێت، دادگەی تاوانەکانی دیالە سزای 5 ساڵ زیندانیکردنی بۆ بەڕێوەبەری پێشووی بانکی کشتوکاڵیی پارێزگاکە دەرکردووە، ئەوەش بە تاوانی ئەوەی "زیانی بە موڵکی گشتی گەیاندووە."
دادگەی تاوانەکانی کەرخی بەغدا سزای لەسێدارەدان و زیندانیی تاهەتایی بەسەر بکوژی سەفا مەشهەدانی، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای بەغدادا سەپاند
دادگەی لێکۆڵینەوەی فیدراڵی، دەستگیرکردنی بەرپرسێکی مەفرەزەکانی داعشی راگەیاند، کە نازناوەکەی "ئەبو هاجر"ە و بە هاوئاهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی حەشدی شەعبی دەستگیر کراوە
دەستەی دەستپاکیی عێراق رایدەگەیێنێت، بەڕێوەبەری پێشووی شارەوانیی بەعقووبە بە تۆمەتی "زیانگەیاندنی ئەنقەست بە پارەی گشتی" سزای پێنج ساڵ زیندانیکردنی بۆ دەرچوو. حوکمەکە بەشێوەی غیابی (ئامادەنەبوو) دراوە.
وەزارەتی تەندروستیی عێراق، دوو بڕیاری نوێی لەبارەی دەرچووانی دانەمەزراوی کۆلێژ و پەیمانگە پزیشکییەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق دەرکرد.
وەزیری ناوخۆی عێراق فەرمانی کرد بە پێکهێنانی لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە لەبارەی گیانلەدەستدانی تۆمەتبارێک لە پارێزگای میسان، کە دوای ماوەیەکی کەم لە دەستگیرکردنی گیانی لەدەستدا. لە کاتێکدا پۆلیس دەڵێت، هۆکارەکەی تەندروستی بووە؛ بەڵام برای تۆمەتبارەکە دەڵێت، براکەی "لەژێر ئەشکەنجەدا" و بە دەستی شکاوەوە گیانی لەدەستداوە
سەنتەری میدیای دیجیتاڵی (DMC) ئاشکرای دەکات، ژمارەی بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە عێراق بۆ ساڵی 2025 گەیشتووەتە زیاتر لە 34 ملیۆن کەس، کە دەکاتە نزیکەی 74%ی دانیشتووان؛ لەنێو پلاتفۆرمەکانیشدا "تیکتۆک" لە پلەی یەکەم دێت
سەرەڕای کەمێک باشتربوونی لە ریزبەندییەکەدا، بەڵام ژمارەی ئەو وڵاتانەی هاووڵاتییانی عێراق دەتوانن بێ ڤیزە سەردانی بکەن کەمیکردووە. پاسپۆرتەکانی سووریا و ئێرانیش دابەزینیان بەخۆوە بینیوە
دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی عێراق، ئەمڕۆ پێنجشەممە رایگەیاند، هاووڵاتییەکی عێراقییان بەناوی 'حوسێن تەها یاسین' لە ئێران ئازاد کردووە، کە لەلایەن باندێکی تاوانکارییەوە رفێندرابوو و لە بەرامبەر ئازادکردنیدا داوای پارەیان لێدەکرا
دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق، دەستگیرکردنی 21 ئەندامی گرووپی "قوربانییەکان"ـی لە پارێزگای دیوانییە راگەیاند.
لەتیف رەشید، سەرۆککۆماری عێراق مەرسوومی کۆماریی بۆ دەستبەکاربوونی پارێزگاری نوێی ئەنبار دەرکرد.
دوای بڵاوبوونەوەی گرتەیەکی ڤیدیۆیی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، کەسێک لە قەزای دووبزی سەر بە پارێزگای کەرکووک بەهۆی ئاڵاندنی ئاڵای عێراق لە بەرخێک، دەستگیرکرا
رێبەری دروزەکان، جارێکی دیکە داوای سەربەخۆیی پارێزگای سوەیدای لە سووریا کردەوە و دەڵێت، شوێنکەوتووانی "بەشێکی دانەبڕاون لە ئیسرائیل."
هاوسەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر دەڵێت، دۆخەکە زۆر "هەستیارە" و ئەمریکا تەنیا تەماشا دەکات
وەزارەتی گواستنەوەی عێراق رایدەگەیێنێت، ئەو دەنگۆیانەی باس لە راگرتنی گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان عێراق و ئێران دەکەن دوورن لە راستییەوە و گەشتەکان بەردەوامن
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتووچۆی عێراق رایگەیاند، لە ماوەی سێ ساڵدا زیاتر لە چوار ملیۆن و 300 هەزار مۆڵەتی شۆفێرییان داوە و گرێبەستی کڕینی 100 راداری جێگیر و گەڕۆکیشیان بۆ چاودێریکردنی رێگەکانی دەرەوە کردووە
دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی عێراق دەڵێت، سەرکردەکانی "یەکێک لە مەترسیدارترین تۆڕەکانی مافیای نێودەوڵەتی"یان لە پارێزگای سلێمانی دەستگیر کردووە
وەزارەتی بازرگانیی عێراق رەتیدەکاتەوە هیچ گۆڕانکارییەک لە باجی گومرگیی کەلوپەلە سەرەکییەکاندا کرابێت و دەنگۆی گرانبوونیش بە "قۆرخکاری و هەلپەرستیی هەندێک بازرگان" ناودەبات
پۆلیسی کەرکووک دەستگیرکردنی باندێکی پێنج کەسیی راگەیاند کە بازرگانییان بە زێڕی ساختەوە کردووە. گوتەبێژی پۆلیس دەڵێت، فێڵ لە کڕیارەکان کراوە و لە پارێزگای سەڵاحەدین دەست بەسەر کارگەکەشیاندا گیراوە.
وەزارەتی بازرگانیی عێراق رایدەگەیێنێت، تاوەکو کۆتایی ساڵی 2025، ژمارەی کۆمپانیا تۆمارکراوەکان لە عێراق گەیشتووەتە 94,239 کۆمپانیا و زیاتر لە 5,000 کۆمپانیای بیانییش لە وڵاتەکە کار دەکەن
ئەنجوومەنی پارێزگای دیوانییە، داوا لە فەرمانگەی تەندروستیی پارێزگاکە دەکات، هیچ جۆرە مۆڵەتێکی نەخۆشی نەداتە پارێزگاری دیوانییە، تاوەکو لێپرسینەوەی کۆتایی دێت
محەممەد رەزا سیستانی، کوڕی گەورەی عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای شیعەکانی عێراق وەڵامی نامەیەکی چوارچێوەی هاوئاهەنگی دایەوە و رایدەگەیێنێت، مەرجەعییەت دەستوەردان لە دیاریکردنی بەربژێری سەرۆکوەزیران رەتدەکاتەوە.
دوای چەند کاژێرێک لە دزەپێکردنی زانیاری لەبارەی بەربژێرکردنی بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق سەردانی نووری مالیکی دەکات و رۆڵی چوارچێوەی هاوئاهەنگی لە یەکلاکردنەوەی بەربژێری حکومەت بەرز دەنرخێنێت
وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق بەمەبەستی پاراستنی سامانی ماسی لە وەرزی گەراداناندا، کاتەکانی قەدەخەکردنی راوکردنی ماسی لە پارێزگاکانی عێراق راگەیاند، بەرپرسێکی وەزارەتەکەش دەڵێت: "هەرکەسێک سەرپێچی بکات دەستگیر دەکرێت."
دەستەی دەستپاکی دەڵێت، سەرۆکی یەکێک لە لیژنەکانی کۆمپانیای نەوتی باکوور لە کەرکووک، لەکاتی وەرگرتنی بەرتیلدا دەستگیر کراوە و سزای دوو ساڵ بەندکردنی بەسەردا سەپێندراوە.
روانگەی عێراقی سەوز هۆشداری دەدات؛ ئەو بارانەی لە ناوچە پیسبووەکانی وەکو بەغدا و بەسرە دەبارێت "هاوشێوەی بارانی ترشەڵۆکییە" و دەڵێت: "نەک سوودی نییە، بەڵکو زۆریش ترسناکە."
پەرلەمانی عێراق سێیەمین دانیشتنی خۆی لە خولی شەشەم کرد و پرسی داهاتە نانەوتییەکانی تاوتوێ کرد، بەڵام لە دانیشتنەکەدا 120 پەرلەمانتار ئامادە نەبوون.
بەگوێرەی نوێترین ئاماری یەکەی توێژینەوەی وزە لە واشنتن، هەناردەی نەوتی عێراق لە ساڵی 2025ـدا، بەراورد بە پار، 2% کەمی کردووە، کە دەکاتە 61 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا.
موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی نیشتمانیی شیعە، ئەمڕۆ هەینی، 9ی کانوونی دووەمی 2026، کۆتاییهاتنی سڕکردنی چالاکییەکانی سەرایا سەلام، باڵی سەربازیی رەوتەکەی لە پارێزگاکانی بەسرە و کوت راگەیاند.
پۆلیسی دیالە رایگەیاند، دوو منداڵی ئامۆزای یەکدی لە کاتی یاریکردندا لە نزیک رووباری دیالە لە سنووری ناحیەی سەعدییە خنکان و تاوەکو ئێستاش تەرمەکانیان نەدۆزراونەتەوە.
دۆناڵد ترەمپ لەگەڵ دەستبەکاربوونەوە و گەڕانەوەی بۆ کۆشکی سپی، سیاسەتێکی هێرشبەرانەی گرتووەتە بەر. لە تێڕوانینیدا، سنوورەکان و سەروەریی وڵاتان جێگیر نین؛ ئەو هەڕەشەی گۆڕینی رژێم، دەستبەسەرداگرتنی سامانەکان و تەنانەت لکاندنی خاکی وڵاتانی دراوسێش دەکات.
راوێژکاری دارایی سەرۆکوەزیرانی عێراق دڵنیایی دەدات، کە مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینان دابینکراوە و هیچ مەترسییەکی لەسەر نییە. ئاشکراشی دەکات، کار بۆ کەمکردنەوەی کورتهێنانی بودجەی 2026 دەکرێت.
راوێژکارێکی سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا رایدەگەیێنێت، نووری مالیکی تاکە بەربژێری ئەوانە بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی داهاتووی عێراق و "سوورن لەسەر پاڵپشتیکردنی". دەشڵێت: سەردانەکەی مالیکی بۆ لای سوودانی بۆ دەستبەرداربوون لە پۆست نەبووە.
سەرۆکوەزیرانی عێراق رێنمایی دەدات بۆ جێبەجێکردنی "چارەسەری زیرەک" بۆ وزەی خۆر، ئەوەش بە ئامانجی کەمکردنەوەی بارگرانیی کارەبا و ئامادەکاری بۆ وەرزی هاوین.
باڵیۆزخانەی عێراق لە لیبیا رایدەگەیێنێت، رێکارەکانی گەڕاندنەوەی 151 کۆچبەری خەڵکی هەرێمی کوردستانیان تەواو کردووە و بە فڕۆکەیەکی تایبەت دەگەڕێندرێنەوە
سەرۆک هۆزێکی سنووری بەسرە دەڵێ، دوو گەنجی خەڵکی پارێزگاکە لە ئێران رفێندراون و لە بەرامبەر ئازادکردنیان داوای پارە دەکرێ.
وەزارەتی نەوتی عێراق دەڵێت، هیچ قەیرانێکی گازی شل لە وڵات لەئارادا نییە و بەشی پێویست بەرهەم هەیە. ئەنجوومەنی پارێزگای دیالەش دەڵێت، هۆکاری دواکەوتنی گەیشتنی گاز بۆ پارێزگاکەیان، کێشەیەکی تەکنیکی و رووخانی پردێک بووە
هۆشیار زێباری، ئەندامی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند، سەرەتای ساڵی 2026، دەستپێکێکی سەخت بوو بۆ جیهانی نوێ و دەڵێت، "ئەوەی دێت، گەورەترە."
ئەندامێکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا رایدەگەیێنێت، پۆستی سەرۆککۆمار پشکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە و دەڵێت، چوارچێوەی هاوئاهەنگی ڤیتۆی لەسەر هیچ کەسێک نییە ئەگەر لایەنە کوردستانییەکان لەسەری رێکبکەون.
وەزارەتی دەرەوەی عێراق، ئەمڕۆ شەممە دەستی بە وەرگرتنەوەی بنکەکانی نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق (یونامی) کردووە و بۆ ئەو مەبەستەش کۆنووسی وەرگرتنەوەی کۆمەڵگەی نەتەوە یەکگرتووەکانیان لە بەغدا واژۆ کرد.
موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر، لەبارەی دەستگیرکردنی مادورۆ پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، "ئەوەی لە کاراکاس لەسەر دەستی ترەمپ روویدا، پەیامێکی روونە."
ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق دەڵێت، هەندێک لایەنی سیاسی و کەسایەتی ناوی سەرۆکی ئەنجوومەنەکە بۆ پاڵپشتیکردن لە بەربژێرانی سەرۆکوەزیران بەکاردەهێنن. هۆشداریی دەدات رێکاری یاسایی دژی هەر کەسێک دەگرنەبەر "زیان بە دەسەڵاتی دادوەری بگەیێنێت."
سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق ئەو دەنگۆیانەی رەتکردەوە کە باس لە دیاریکردنی مووچەی خانەنشینیی لەتیف رەشید، سەرۆککۆماری عێراق دەکەن بە 90 ملیۆن دینار و دەڵێت، "ئەو هەواڵە دوورە لە راستییەوە."
پۆلیسی کەرکووک دەستگیرکردنی دوو تۆمەتباری بە تۆمەتی کوشتنی ژنێک لە شاری کەرکووک راگەیاند، کە دوو رۆژ پێشتر تەرمەکەی بە سەربڕدراوی دۆزرایەوە.
دوای بڵاوبوونەوەی گرتەیەکی ڤیدیۆیی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، لەبارەی فرۆشتنی گۆڕ بە قیست لە گۆڕستانی وادی سەلام لە نەجەف، گوتەبێژی پارێزگاکە روونکردنەوە دەدات و دەڵێت، کڕین و فرۆشتن بەو زەوییانە ئاساییە، گۆڕهەڵکەنێکی گۆڕستانەکە دەڵێت، نرخی گۆڕ هەیە بایی دوو ملیۆن دینارە.
دەستەی گشتیی گومرگەکانی عێراق دەستیکرد بە جێبەجێکردنی پێناسەیەکی نوێی گومرگی و رایگەیاند، لەمەودوا باج دەخرێتە سەر ئۆتۆمبێلی هایبرید و کارکردن بە سیستمی پێشووی نرخ بۆ کۆنتێنەرەکان هەڵدەوەشێتەوە.
وەزارەتی تەندروستیی عێراق ئاماری گشتیی بریندارانی رووداوە جیاجیاکانی لە شەوی سەری ساڵی نوێدا لە وڵاتەکە راگەیاند و دەڵێ، 567 کەس بریندار بوون.
دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق دەڵێ، زیاتر لە سێ هەزار تۆمەتباریان لە دۆسیەی جیاجیادا دەستگیرکردوون.
دەستەی خانەنشینیی نیشتمانیی عێراق دەڵێ، لە ئەمڕۆوە دەست بە خەرجکردنی مووچەی مانگی کانوونی دووەمی ساڵی نوێی خانەنشینانی سەربازی و شارستانی دەکرێ.
جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق دەڵێ، ئەم ساڵ 93 هێرشی ئاسمانی کراونەتە سەر پێگەکانی داعش و چەندین سەرکردەی کوژراون؛ ئاماژە بەوەش دەکات، هەفتەی داهاتوو بنکەی عەین ئەسەد بەتەواوی رادەستی هێزە عێراقییەکان دەکرێتەوە.
پەرلەمانی عێراق، ئەمڕۆ چوارشەممە 31-12-2025، رایگەیاند، دەرگای خۆبەربژێرکردن بۆ پۆستی سەرۆککۆماری عێراق کراوەتەوە و داوا لەو کەسانە دەکات مەرجەکانیان تێدایە، لە سێ رۆژدا داواکاری پێشکێش بکەن.
ئەندامێکی مەکتەبی سیاسیی رەوتی حیکمەی نیشتمانی کە عەممار حەکیم سەرۆکایەتی دەکات، دەڵێ، ئەوان لەگەڵ ئەو بڕیارە دەبن کە چوارچێوەی هاوئاهەنگی بەگشتی لەبارەی بەربژێری سەرۆکوەزیران دەیدات؛ ئاماژە بەوەش دەکات: "پرسی سەرۆککۆمار بۆ برایانی کورد جێهێڵدراوە."
دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق دەڵێ، جانتایەکی ئەلیکترۆنیی زیرەکی بۆ نەهێشتنی گزیکردن لە تاقیکردنەوەکاندا دروستکردووە؛ ئاماژە بەوەش دەکات، جانتاکە تاقیکراوەتەوە و لە قوتابخانەکاندا سوودی لێوەردەگیرێ.
فراکسیۆنێکی نوێی کریستیانەکان بەناوی "سۆیانای کریستیان" لە پەرلەمانی عێراق پێکهێنرا، جەخت لەوە دەکاتەوە دەبێتە "گەورەترین فراکسیۆنی پەرلەمانیی نوێنەرایەتیی پێکهاتەی کریستیان."
پارتی: پۆستەکەمان پاراست و قەرەبووی رابردووی بۆ کردینەوە
لەتیف رەشید، سەرۆککۆماری عێراق رایگەیاند، پەرلەمان یەکەم ئەرکی دەستووری لە کاتی دیاریکراوی خۆیدا جێبەجێ کرد، ئەمەش جەخت لە هەستی بەرزی بەرپرسیاریێتیی نیشتمانیی سەرکردەی فراکسیۆنە سیاسییەکان و پەرلەمانتاران دەکاتەوە.
ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق چەند بڕیارێکی دەرکرد، لەوانە سەپاندنی باجی گومرگیی زیادە بە رێژەی 40% لەسەر گازی ئۆکسجینی پزیشکی و پیشەسازی و 30% لەسەر ماست و شیری هاوردەکراو.
دادگەی لێکۆڵینەوەی دووەمی کەرخ، ئەمڕۆ یەکشەممە، 28ـی کانوونی یەکەمی 2025 رایگەیاند، کۆی گشتیی ئەو پارەیەی لە دۆسیەکانی تایبەت بە تاوانەکانی سپیکردنەوەی پارە دەستیان بەسەرداگیراوە، گەیشتووەتە زیاتر لە 93 ملیار دینار و نزیکەی 1.8 ملیۆن دۆلار.
وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق دەڵێ، بڕیارە سبەی 834 هاووڵاتیی عێراقی لە کەمپی هۆڵی رۆژئاوای کوردستانەوە بگەڕێندرێنەوە.
هەیسەم مونزر، بەڕێوەبەری راگەیاندنی دەستەی جێبەجێکاری نەهێشتنی نەخوێندەواری عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "ژمارەی ناوەندەکانی نەهێشتنی نەخوێندەواری لە سەرجەم پارێزگاکان، بە هەرێمی کوردستانیشەوە، گەیشتووەتە 830 سەنتەر و لەم ساڵی خوێندنەدا 41 هەزار و 965 فێرخوازیان لەخۆگرتووە."
"ڤیتۆ لەسەر حەلبووسییە"
پۆلیسی پارێزگای دیالە رایگەیاند، ئەمڕۆ شەممە، کوڕی بەڕێوەبەری پێشووی سەرچاوەکانی ئاوی دیالە، دوای هەفتەیەک لە کوشتنی باوکی، خۆیشی کوشتووە.
ئەنجوومەنی پارێزگای دیالە، دەرگەی خۆبەربژێرکردن بۆ پۆستی قایمقامی قەزای قەرەتەپە دەکاتەوە و مانگێکی بۆ دیاریکردووە. ئەندامێکی ئەنجوومەنەکەش دەڵێت، "مەرج نییە پۆستەکە تەنیا بۆ خەڵکی قەرەتەپە بێت."
بڕیارە رۆژی دووشەممە، 29-12-2025، پەرلەمانی عێراق یەکەمین دانیشتنی خولی نوێی خۆی بکات.
خێزانێکی دانیشتووی هەولێر لە رێگەی چوون بۆ عومرە، لە سنووری ئەنبار تووشی رووداوی هاتووچۆ بوون و کەسێکیان گیانی لەدەستداوە.
فەرمانگەی دادپزیشکیی عێراق رایگەیاند، پێنجەمین کاروانی رووفاتی قوربانییانی کۆمەڵکوژیی زیندانی بادوش رادەستی کەسوکاریان کرانەوە، کە ژمارەیان 70 رووفاتە و بەشێکیان خەڵکی پارێزگای سلێمانین.
قایمقامی مووسڵ بە وەکالەت، کە هاوکات راوێژکاری پارێزگاری نەینەوا بوو، ئەمڕۆ لەکاتی دەوام و راپەڕاندنی ئەرکەکانیدا بەهۆی جەڵتەی دڵەوە گیانی لەدەستدا.
پۆلیسی تکریت 10 کەسی بە تۆمەتی هێرشکردنە سەر کارمەندێکی نەخۆشخانەی گشتیی شارەکە دەستگیرکرد. دەستگیرکردنەکە دوای ئەوە هات کە ژمارەیەکی زۆر کەس لەگەڵ نەخۆشێکدا چوونە نەخۆشخانە و دوای رێگری لێکردنیان، هێرشیان کردە سەر کارمەندێکی نەخۆشخانەکە.
زیندانییانی گرتووخانەی ناوەندیی نەجەف کەرەستە بۆ چەند خانەیەکی بێسەرپەرشتان و بەساڵاچووان دروست دەکەن.
باڵیۆزخانەی عێراق لە لیبیا رایگەیاند، رێکارەکانی تایبەت بە گەڕاندنەوەی 70 کۆچبەری هەرێمی کوردستان تەواوکراون، کە بە "نایاسایی" چوونەتە خاکی ئەو وڵاتە.
دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق دەڵێ، فیلمێکی سینەماییان بەناوی جەریرە بۆ زیندانییانی بەغدا نمایشکردووە. گوتەبێژی دەزگاکە دەڵێ، هەندێک لە زیندانییەکان لە کاتی سەیرکردنی فیلمەکەدا گریاون.
ناکۆکیی سیاسی لەنێوان لایەنەکانی پارێزگای نەینەوا، بەشێکی زۆری بەرپرسە کارگێڕییەکانی لە شوێنی خۆیان هێشتووەتەوە، سەرەڕای ئەوەی ماوەی یاساییان تەواوبووە و سەرۆکوەزیرانیش دەسەڵاتی گۆڕانکاری داوە.
دەستەی گشتیی گومرگی عێراق دەڵێ، سیستمی "بەیانی پێشوەختە"یان بۆ رێکخستنی هاوردەکردن و پاراستنی بازاڕ لە کێبڕکێی نایاسایی کارا کردووە. سەرۆکی دەستەکە دەڵێ، سیستمەکە بە هاوئاهەنگی بانکی ناوەندیی عێراق بۆ رووبەڕووبوونەوەی سپیکردنەوەی پارە و پاراستنی دراوی نیشتمانییە.
ساڵح ماهوود، راوێژکاری محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ کاروباری بانکەکان دەڵێ، قەرزەکانی سەر عێراق "مەترسیدار نین" بەڵام هۆشداری دەدات لەوەی ئەگەر بە خراپی بەڕێوەببرێن، دەبنە "بارگرانی".
بەڕێوەبەری پێشووی سەرچاوەکانی ئاوی شارەبان (مقدادیە) بە دەستی کوڕێکی کوژرا.
ئەنجوومەنی سیاسیی نیشتمانیی سوننەکان لە بارەگای سابت عەباسی، سەرۆکی هاوپەیمانیی حەسمی نیشتمانی لە بەغدا کۆبووەوە و پرسی یەکلاکردنەوەی پۆستی سەرۆکی پەرلەمانیان تاوتوێ کرد.
ئەندامێکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا رایدەگەیێنێت، چوارچێوەی هاوئاهەنگی لە دەستوەردانی ئەمریکا لە کاروباری عێراق ناترسێت و دەشڵێت، "پێکهێنانی حکومەت پرسێکی نیشتمانییە و پەیوەستە بە ئیرادەی گەل و دەرئەنجامی هەڵبژاردنەکانەوە."
فەرمانگەی یەکلاییکردنەوەی کاروباری دەرکراوە سیاسییەکان لە ئەمیندارێتیی گشتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق 1555 کەسی لە دەرکراوە سیاسییەکان دامەزراند.
وەزارەتی ناوخۆی عێراق وردەکاریی کوشتنی عەقید زەید عادل سوبەیح لە کەرکووک ئاشکرا دەکات و دەڵێ، دوو لە هاوکارەکانی پێشووی تاوانەکەیان ئەنجامداوە کە دواتر یەکێکیان خۆی کوشتووە و کەسەکەی دیکەش دەستگیرکراوە.
وەزارەتی ژینگەی عێراق ئاشکرای دەکات، تاوەکو ئێستا زیاتر لە 35 هەزار و 500 قوربانیی مین و تەقەمەنی لە سەرانسەری وڵات تۆمارکراون. بەرپرسێکی وەزارەتەکەش دەڵێت، مین تەنیا مەترسیی ئەمنی نییە، بەڵکو ئاستەنگی گەورەی گەشەپێدانە.
وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی عێراق رایگەیاند، هەر کەسێک مووچەی چاودێریی کۆمەڵایەتی وەربگرێت و شوێنی نیشتەجێبوونی بگوازێتەوە هەرێمی کوردستان، مووچەکەی دەبڕدرێت.
وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق رێکارێکی نوێی بۆ هاوردەکردنی مریشک لە هەرێمی کوردستانەوە راگەیاند، کە پێشتر قەدەخەکرابوو. وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستانیش هەنگاوەکە بە "دەستپێشخەرییەکی زۆر باش" ناودەبات و بڕیارە لیژنەیەک بنێرێتە بەغدا.
عەلی عەللاق، پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق دەڵێ، کەمکردنەوەی خەرجییە گشتییەکان، بەتایبەتی مووچە و خزمەتگوزارییە سەرەکییەکان، لێکەوتەی کۆمەڵایەتی دەبێت؛ ئاماژە بەوەش دەکات: "دارایی گشتی لە عێراق بە رێژەی زیاتر لە 90% پشت بە هەناردەکردنی نەوت دەبەستێت."
گوتەبێژی وەزارەتی پیشەسازی و کانزاکانی عێراق رایگەیاند، لە ماوەیەکی نزیکدا دووەم پڕۆژەی بەرهەمهێنانی ئەلەمنیۆم لە پارێزگای زیقار دەکەنەوە، کە توانای بەرهەمهێنانی 6 هەزار تۆن ئەلەمنیۆمی لە ساڵێکدا هەیە.
ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق دەڵێ، لە تشرینی دووەمی 2025دا هاوژینی و جیابوونەوە بەراورد بە مانگی پێشتر کەمیکردووە. مانگی رابردوو زیاتر لە 26 هەزار گرێبەستی هاوژینی و 5 هەزار جیابوونەوە تۆمارکراون.
دیوانی وەقفی سوننەی عێراق رەخنەی تووند لە عەلی نعێمیی شاعیر دەگرێ و دەڵێ، قسەکردن بەشێوەیەکی نەرێنی لەبارەی هاوەڵانی محەممەدی کوڕی عەبدوڵڵا، پێغەمبەری ئیسلام (د.خ) "دەستدرێژییەکی رەتکراوەیە بۆ سەر بنەماکانی ئایین و بریندارکردنی هەستی موسڵمانانە."
وەزارەتی تەندروستیی عێراق لینکی دامەزراندنی بۆ دەرچووانی پزیشکیی ددان، دەرمانسازی، پەیمانگە پزیشکی و تەندروستییەکانی هەرێمی کوردستان و دەرچووانی زانکۆکانی دەرەوەی عێراق بۆ ساڵی خوێندنی 2023-2024 کاراکرد.
وەزارەتی دەرەوەی عێراق دەڵێت، حکومەتی سویسرا بڕیاری داوە قەدەخەی گەشتکردن بۆ ژمارەیەک شاری عێراق و هەرێمی کوردستان هەڵبگرێ. بڕیارەکە هەریەک لە بەغدا، بەسرە، نەجەف، بابل، کەربەلا و هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.
راوێژکارێکی دارایی و ئابووریی سەرۆکوەزیرانی عێراق دەڵێت، هەموو چاپەکانی دۆلار کە لە بازاڕەکاندا مامەڵەیان پێوە دەکرێ، هەمان هێزی یاساییان هەیە و جیاوازیی نرخ لەنێوانیاندا "قۆڵبڕین و فێڵکردنە."
بەپێی داتای وەزارەتی وزەی ئەمریکا، هەناردەی نەوتی عێراق و هەرێمی کوردستان بۆ ئەمریکا بۆ چەند رۆژێک 149 هەزار بەرمیل زیادیکردووە. بەگوێرەی داتاکە، لە رۆژی 28-11-2025 تاوەکو 7-12-2025، رۆژانە 435 هەزار بەرمیل نەوت لە عێراق و باشووری کوردستانەوە هەناردەی ئەمریکا کراوە. ئەوە لە کاتێكدایە، لە نیوەی مانگی 11دا بڕی هەناردەکراو رۆژانە 378 هەزار بەرمیل بووە
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی بابل ئەمڕۆ یەکشەممە رایگەیاند، لە دۆخێکی دەگمەندا پزیشکانی نەخۆشخانەی گشتیی شوملی پارێزگاکە ددانی منداڵێکی تازە لەدایکبوویان دەرهێنا، چونکە رێگر بوو لەوەی بتوانێ شیری دایکی بخوات.
بانکی رافیدەین دەڵێ، 20 لقی دیکەی خستووەتە نێو سیستمی پێشکەوتووی رووبەڕووبوونەوەی سپیکردنەوەی پارە و پاڵپشتیی دارایی تیرۆر، بەمەش دەبێتە یەکەمین بانکی عێراقی ئەو سیستمە بۆ چاودێریکردنی رۆژانەی مامەڵە بانکییەکان کارا دەکات.
وەزارەتی بازرگانیی عێراق دەڵێ، لە چوارچێوەی هەوڵەکانیان بۆ پشتگیریکردن لە بەرهەمی نێوخۆیی، نزیکەی 85%ی مادەکانی بەشەخۆراکی مانگانەی هاووڵاتییان لە نێوخۆ دابین دەکرێن؛ ئاماژە بەوەش دەکات، رێگری لە هاوردەکردنی بەرهەمی کوالێتی نزم دەکرێت
دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق بۆ رووبەڕووبوونەوەی گێچەڵی ئەلیکترۆنی، ئەپڵیکەیشنێکی بەناوی 'ئەمین' خستەکار و گوتەبێژی دەزگاکەش دەڵێت، "هاووڵاتی رێگەیەکی سەلامەت، خێرا و پارێزراوی لەبەردەست دەبێت."
تیمەکانی بەرگریی شارستانیی مەیسان شەش جووتیاریان رزگارکرد کە بەهۆی لافاوەوە لە دوورگەیەک لە نزیک سنووری ئێران لە قەزای عەلی غەربی گیریان خواردبوو.
وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی عێراق رایدەگەیێنێت، لە چوارچێوەی یاسای رزگاربوواندا 262 ژنی رزگاربووی ئێزدیی دەستی داعش لە نەینەوا زەوییان پێدەدرێت.
وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی عێراق رایدەگەیێنێت، ژمارەی ئەو مامەڵانەی بۆ وەرگرتنی قەرزی نیشتەجێبوون پێشکێشکراون گەیشتووەتە 19 هەزار، بەڵام بەهۆی تەواوبوونی بودجەی تەرخانکراو، ئێستا پێدانی قەرزی نوێ راگیراوە.
بەهۆی بارانبارینی زۆرەوە، گوندێکی سەر بە پارێزگای واست بە ئاو دەور دراوە و وەک دوورگەی لێهاتووە. بەڕێوەبەری ناحیەکەش دەڵێت، لافاوەکە زیانی گیانی نەبووە.
دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق دەستگیرکردنی سێ داواکراوی لە پارێزگای سەلاحەدین راگەیاند، کە بە ئەندامبوون لە حیزبی بەعسی هەڵوەشاوە و تێوەگلان لە "تاوانی گۆڕە بەکۆمەڵەکان"ـدا تۆمەتبار بوون.
دەستەی دەستپاکیی عێراق رایگەیاند، توانیویانە زیاتر لە 17 ملیۆن دۆلار لە داهاتی گەندەڵی بگەڕێننەوە بۆ گەنجینەی دەوڵەت.
وەزارەتی بازرگانیی عێراق رایگەیاند، وەزارەتی دارایی 233 ملیار دیناری دیکەی وەک شایستەی دارایی جووتیاران بۆ کڕینەوەی گەنم و جۆی ئەم ساڵ خەرجکردووە و پشکی هەرێمی کوردستانیشی تێدایە.
وەزارەتی بازرگانیی عێراق دەڵێ، کێشەی کارنەکردنی ئەپلیکەیشنی فۆرمی خۆراکی ئەلیکترۆنی لە مۆبایلە کۆنەکان چارەسەرکراوە و کار بۆ راگەیاندنی چەند خزمەتگوزارییەکی نوێ دەکەن؛ دەشڵێت، بەم نزیکانە خزمەتگوزارییەکان لە هەرێمی کوردستانیش کارا دەکرێن.
ئەنجوومەنی سیاسیی نیشتمانی کە پارت و هاوپەیمانێتییە سەرەکییەکانی سوننە لەخۆدەگرێ، هێشتا نەگەیشتووەتە رێککەوتن لەسەر دیاریکردنی یەک بەربژێر بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق و تەنانەت ئەگەری هەیە بە دوو بەربژێرەوە بچنە دانیشتنی پەرلەمان.
قوتابخانەیەکی کچان لە کەرکووک بووەتە جێگەی مەترسی و تێیدا ژمارەیەک مامۆستا و قوتابی تووشی شێرپەنجە بوون، بەڵام لایەنە فەرمییەکان دەڵێن، قوتابخانەکە "پاکە".
وەزارەتی پەروەردەی عێراق، بڕیاری دا تەمەنی تۆمارکردن لە قوتابخانەکانی فێربوونی خێرا لە 18 ساڵەوە بۆ 22 ساڵ بەرزبکاتەوە. بڕیارەکەش لە وەرزی خوێندنی داهاتوو جێبەجێ دەکرێت.
ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە 4ی کانوونی یەکەمی 2025 دوایین مانگی گەورەی ساڵ، کە بە "مانگی سارد" ناسراوە، دەردەکەوێت؛ یەکێک دەبێت لە دیارترین دیاردە گەردوونییەکانی ساڵی 2025، تێیدا مانگ قەبارەی گەورەتر و گەشتر دەردەکەوێت
ئەمیندارێتیی گشتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق دەڵێت، هەر کەسێک بۆ دامەزراندن پشکنینی مادەی هۆشبەر نەکات، فۆرمەکەی فەرامۆش دەکرێت
دەستەی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی عێراق رایگەیاند، لە مانگی تشرینی دووەمی 2025ـدا، 188 بوومەلەرزە لە عێراق و ناوچەکانی دەوروبەری تۆمارکراون، زۆرترینیان لە پارێزگای دیالە بوونە و هیچ زیانێکی گیانی و مادییان نەبووە.
دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق ئاماری ئۆپەراسیۆنەکانی مانگی تشرینی دووەمی 2025ـی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، لەو مانگەدا 218 کەسیان بە تۆمەتی جیاجیا دەستگیرکردووە و دەستیان بەسەر هەزاران لیتر سووتەمەنیی قاچاخ و چەندین تۆن خۆراکی بەسەرچوودا گرتووە.
جەعفەر خەلیل گۆلان، پیاوێکی کوردی تەمەن 65 ساڵ، دوای 30 ساڵ دوورکەوتنەوە لە زێدی خۆی، ئێستا لە کەرتی غەززە لە دۆخێکی سەختدا دەژی و داوا لە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات یارمەتیی گەڕانەوەی بدات.
سەرکردەیەکی پارتی تەقەدووم رایدەگەیێنێت، محەممەد حەلبووسی بەهێزترین بەربژێرە بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، هاوکات پێیوایە پێکهێنانی حکومەتی داهاتوو "کاتی زۆری ناوێت" و دەشڵێت: "مافی خۆمانە داوای پۆستی سەرۆککۆمار بکەین."
فەرمانی دەستگیرکردن بۆ ئەمینداری گشتیی حیزبی (بەیتولوەتەنی)ـی عێراقی دەرچوو، کە بەپێی ئەو مادە یاساییەی تۆمەتبار کراوە، سزاکەی زیندانیی تاهەتایی یان لەسێدارەدانە؛ خۆیشی دەڵێت: "دەیانەوێت دەنگی ئۆپۆزیسیۆن کپ بکەن."
ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق رایگەیاند، دەستەی دادوەریی هەڵبژاردنەکان لە کۆی 853 تانە، 428 تانەی یەکلاکردووەتەوە.
وەزارەتی پلاندانانی عێراق رایدەگەیێنێت، زیاتر لە 540 گوند لە سەرانسەری عێراق و هەرێمی کوردستان لە پڕۆژەکانی "سندووقی کۆمەڵایەتی بۆ گەشەپێدان" سوودمەند بوون و پێشبینیش دەکات تاوەکو ساڵی 2026 سەرجەم پڕۆژەکانی سندووقەکە تەواو ببن.
پۆلیسی پارێزگای دیوانییە دەڵێ، پیاوێکیان دەستگیرکردووە کە دوای کوشتنی هاوژینەکەی، سکاڵای ونبوونی هاوژینەکەی تۆمارکردبوو و ئامانجەکەش ئەوە بووە راستییەکە بشێوێنێت
وێنەی فڕۆکەیەکی مەدەنی لە بیابانی وەرکای نێوان پارێزگاکانی زیقار و موسەننا لە نەخشەی گووگڵ، مشتومڕێکی زۆری لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا دروستکردووە.
ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق رایدەگەیێنێت، "هیچ پشتگیری و پاڵپشتییەک" بۆ هیچ کەسێک ناکات کە پۆستی سەرۆکوەزیرانی داهاتوو وەربگرێت و دەڵێت، "ئەمە بابەتێکی تایبەتە بە پارتە سیاسییەکان و دەسەڵاتی دادوەری هیچ پەیوەندییەکی پێوە نییە."
ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق، ئاماری گرێبەستەکانی هاوژینی و جیابوونەوەی مانگی تشرینی یەکەمی 2025ـی بڵاوکردەوە و لەو مانگەدا بەراورد بە مانگی پێشتر، هاوژینی و جیابوونەوەش زیادیکردووە.
وەزارەتی کارەبای عێراق دەڵێت، چاوەڕوان دەکرێت لە سێ ساڵی داهاتوودا و لە رێگەی پڕۆژەی تایبەت بە وزەی خۆر و بەستنەوەی کارەبا بە وڵاتانی کەنداوەوە، 14 هەزار مێگاوات کارەبا بۆ تۆڕی نیشتمانی زیاد بکرێت
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رەزامەندی لەسەر گۆڕینی سەرۆکی هاوپەیمانیی سەروەریی سوننەکان دا و محەممەدی کوڕی خەمیس خەنجەری وەک سەرۆکی نوێی هاوپەیمانییەکە پەسند کرد.
ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا بڕیاریدا جگەرەکێشان لە هەموو فەرمانگە و دامەزراوە حکومییەکانی سنووری پارێزگاکە قەدەخە بکرێ و رایگەیاند، هەرکەسێک سەرپێچی بکات، سزا دەدرێ.
قوتابخانەیەک لە کەربەلا، بۆ یەکەمجار لەسەر ئاستی عێراق ئەپلیکەیشنێک بۆ ئاگادارکردنەوەی کەسوکاری قوتابییەکانی لە هاتووچۆ و ئاستی خوێندنیان کارا دەکات
وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی عێراق رایدەگەیێنێت، دەستپێکردنی کار لە پڕۆژەی شارە نوێیەکانی نیشتەجێبوون، نرخی خانووبەرەی بە رێژەی 10% دابەزاندووە و ئەو شارانەش بەپێی پێوەری ژینگەیی و شارستانی دروست دەکرێن
تێچووی حەج لە عێراق بەراورد بە پار یەک ملیۆن دینار زیاد کراوە، بەرپرسێکی حەجی عێراقیش هۆکارەکەی بۆ زیادبوونی تێچووی خزمەتگوزارییەکان دەگەڕێنێتەوە.
دەستەی دەستپاکیی عێراق رایگەیاند، لە 6 مانگی یەکەمی ئەم ساڵدا کاریان لەسەر زیاتر لە 22 هەزار دۆسیەی گەندەڵی کردووە و زیاتر لە 665 ملیار دیناریان بۆ گەنجینەی دەوڵەت گەڕاندووەتەوە.
دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق رایدەگەیێنێت، لە چەند ئۆپەراسیۆنێکی جیاوازدا لە بەغدا، لە ماوەی دوو هەفتەدا دەستیان بەسەر 172 تۆن گەنم و مادەی خۆراکیی ماوەبەسەرچوودا گرتووە، چەندین شوێنی بازرگانیی سەرپێچیکاریشیان داخستووە
پۆلیسی پارێزگای بەسرە دەڵێت، یەکێک لە مەترسیدارترین بازرگانانی مادەی هۆشبەریان لە قەزای زوبێر دەستگیر کردووە.
وەزارەتی بازرگانیی عێراق دەڵێ، پەیوەندییە ئابوورییەکانیان لەگەڵ ئێران بە جێگیری ماونەتەوە و پلانیان هەیە قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانیی نێوانیان بۆ 20 ملیار دۆلار بەرزبکەنەوە
دەستەی دەستپاکیی عێراق رایگەیاند، لە پارێزگای ئەنبار ژمارەیەک دۆسیەی ساختەی خانەنشینییان هەڵوەشاندووەتەوە، کە بەهۆیانەوە زیاتر لە نیو ملیار دینار بە نایاسایی خەرجکرابوو.
وەزارەتی دادی عێراق بۆ یەکەمجار لەسەر ئاستی دامەزراوە چاکسازییەکانی وڵات، پرۆژەی دیداری ئەلیکترۆنیی بە دەنگ و رەنگ راگەیاند، کە رێگە بە سزادراوان دەدات بە شێوەی ڤیدیۆیی لەگەڵ کەسوکاریان قسە بکەن.
وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاوی عێراق دەڵێت، لە چوارچێوەی هەڵمەتێکی رێکخراودا بۆ لابردنی زێدەڕۆییەکان، زیاتر لە 15 هەزار حەوزی نایاسایی ماسییان لابردووە کە رووبەری گشتییان 60 هەزار دۆنم بووە
وەزارەتی تەندروستیی عێراق دەڵێ، پڕۆسەی لێدانی 1 ملیار و 600 ملیۆن ستیکەری تەندروستی لەو دەرمانانەی تەواوکردووە کە لەلایەن کەرتی تایبەتەوە هاوردە دەکرێن؛ دەشڵێت، لەدوو ساڵدا رێژەی ئەو دەرمانانەی ستیکەریان لەسەرە لە 30%ـەوە بۆ 70% بەرزبووەتەوە.
گوتەبێژی وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاوی عێراق دەڵێت، ئەو بڕە ئاوەی لە یەکەم شەپۆلی بارانبارینی ئەم وەرزەدا کۆکرایەوە گەیشتووەتە نزیکەی 359 ملـلیمەتر، ئەوەش یارمەتیدەر دەبێت بۆ پشتیوانیکردنی کشتوکاڵی دێم و پلانی کشتوکاڵیی زستانە
جومانە غەلای، گوتەبێژی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق بۆ رووداو: سبەی ئەنجامی فەرمی و کۆتایی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق رادەگەیێنین.
پارێزگای ئەنبار، لە رۆژئاوای عێراق بە سەختترین دۆخی کەمئاوییدا تێدەپەڕێت و بەرپرسێکی پارێزگاکە دەڵێت، دۆخەکە لە خراپترین ئاستدایە و تەنیا دەتوانن ئاوی خواردنەوە دابین بکەن.
محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، لە کۆبوونەوەی لەگەڵ باڵیۆزی یەکێتیی ئەورووپا لە عێراق رایگەیاند، پێویستە قەدەخەی گەشتی ئاسمانی لەنێوان عێراق و یەکێتیی ئەورووپا هەڵبگیرێت، چونکە "بەربەستێکی گەورەیە" لەبەردەم گەشەپێدانی پەیوەندییەکاندا.
وەزارەتی گواستنەوەی عێراق دەڵێت، ئەمڕۆ بەهۆی خراپیی کەشوهەواوە، فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەسرە پێشوازیی لە 7 فڕۆکەی کوێتی کردووە، کە بە ناچاری نیشتوونەتەوە.
بەربژێرێکی براوەی هاوپەیمانیی 'تصميم' لە پارێزگای بەسڕە، کە تەمەنی 77 ساڵە و بەتەمەنترینی دەرچووانە، سەرۆکایەتیی یەکەم دانیشتنی پەرلەمانی عێراق دەکات.
نێردەی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق دەڵێت، لە پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق رازین
ئەمینداری گشتیی رێکخراوی بەدر و سەرۆکی هاوپەیمانیی فەتح، دوای ئەوەی لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دەنگی دا، رایگەیاند، پرۆسەی هەڵبژاردن "سەرکەوتنە بۆ عێراق." ئاماژەی بەوەش کرد، رێگە بە هیچ دەستوەردانێکی دەرەکی لە پێکهێنانی حکومەتی داهاتوودا نادەن
پارێزگاری کەرکووک لە قوتابخانەی 11ی ئاداری کەرکووک دەنگی دا و داوای لە هاونیشتمانی و هاووڵاتییان کرد بچنە سەر سندووقەکانی دەنگدان و دەنگی خۆیان بدەن؛ ئاماژەی بەوەشکرد، "تاوانبارانی رووداوەکەی شەوی رابردوو دەستگیرکراون".
بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 11-11-2025 نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا؛ قەیس خەزعەلی، ئەمینداری گشتیی عەسائیبی ئەهلی حەق و عادل عەبدولمەهدی، سەرۆکوەزیرانی پێشووی عێراق، لە دەنگدانی گشتیی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق پێکەوە دەنگیان دا
ئەنجوومەنی راژەی فیدراڵیی عێراق دەڵێت، دامەزراندنی 8000 یەکەمی زانکۆ و هەڵگرانی بڕوانامەی باڵا لەسەر بنەمای خاڵبەندی دەبێت. زیاتر لە 40 هەزار کەس لە هەموو عێراق داواکاری دامەزراندنیان پێشکەش کردووە
وەزارەتی نەوتی عێراق دەڵێت، دوای بڕیارەکەی محەممەد شیاع سوودانی بۆ راگرتنی هاوردەکردنی بەنزین، تەنیا دوو کەشتی مابوون بگەنە بەندەرەکان کە گرێبەستیان پێش بڕیارەکە کرابوو. ئاماژە بەوەش دەکات، دوای داگرتنی باری ئەو کەشتییانە، هاوردەکردنی بەنزین بەتەواوی رادەگیرێ.
بەیانیی ئەمڕۆ مونیر حەداد، راوێژکاری یاسایی و سەرپەرشتیاری لیژنەی لەسێدارەدانی سەدام حوسێن لە بەغدا لە "هەوڵێکی تیرۆرکردن" رزگاری بوو
وەزارەتی ناوخۆی عێراق دەڵێت، پلانێکی ئەمنیی چوار تەوەریان بۆ پاراستنی ئاسایشی رۆژانی دەنگدانی تایبەت و گشتی ئامادە کردووە و تیمە تایبەتمەندەکانیش 24 کاژێر کاردەکەن بۆ وەرگرتنی پەیوەندیی هاووڵاتییان.
فایەق زێدان، سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق رێکار و ماوە دەستوورییەکانی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراقی روونکردەوە و رایگەیاند، پێشبینی دەکرێت پرۆسەکە لەدوای هەڵبژاردنەوە نزیکەی چوار مانگ بخایەنێت، بەڵام "دەکرێت بە هەبوونی ویستێکی سیاسی، کورت بکرێتەوە."
لە پارێزگای بەسرەی باشووری عێراق، کێشەیەکی کۆمەڵایەتی لەسەر کوشتنی مامۆستایەک بە رێککەوتنێک کۆتاییهات، کە تێیدا هۆزی ئەلبودەراج خوێنباییەکی بە بڕی 200 حوشتر دایە هۆزی بەنی عامر.
وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند، رێژەی تاوان لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق دابەزینێکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە و هاتنی وەبەرهێنەرانی بیانی و کۆمپانیا گەورەکان بۆ وڵاتەکە، بەڵگەی سەقامگیریی دۆخی ئەمنین، هاوکات لەبارەی ڤیدیۆیەک کە گوایە داعش بە ئازادی لە تارمییە دەسوڕێنەوە، رەتیکردەوە و دەڵێت، "تارمییەی ئەمڕۆ، تارمییەی 2025ـە".
دەستەی گشتیی گومرگی عێراق، لە بەندەری گۆڕەپانی تەرحيب لە بەسڕە، دەستیان بەسەر کارگەیەکدا گرتووە، کە بۆ دروستکردنی دەرمان بەکاردەهات.
فراکسیۆنی سادقون لە پەرلەمانی عێراق، رایدەگەیێنێت، هەر رێککەوتنێک لەبارەی ئاوەوە لەگەڵ تورکیا دەبێت بە رێڕەوی یاسایی خۆیدا تێپەڕێت و لە پەرلەمان تاوتوێ بکرێت، ئەمەش دوای ئەوەی سەرۆکوەزیرانی عێراق واژۆکردنی رێککەوتنێکی "مێژوویی" لەگەڵ ئەنقەرە راگەیاند.
محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق سەرپەرشتیی رێوڕەسمی واژۆکردنی گرێبەستی پڕۆژەی نۆژەنکردنەوە و پەرەپێدانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدای کرد کە لەلایەن کۆمپانیای (CAAP)ـەوە جێبەجێ دەکرێ.
بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی عێراق دەست بە بەکارهێنانی ئامێری ئەلیکترۆنی (تابلێت) دەکات بۆ دیاریکردنی شوێنی ئاگرکەوتنەوەکان، کە لە رێگەی زانیاری و ژمارەی تەلەفۆنی ئەو کەسەی هەواڵ دەدات، شوێنەکە دەستنیشان دەکات
دەستەی گشتیی گومرگی عێراق دەڵێ، بە هاوئاهەنگی لەگەڵ لایەنە ئەمنییەکاندا زیاتر لە 4 تۆن و 500 کیلۆگرام مادەی هۆشبەر و زیاتر لە 9 تۆن حەبیان لەنێوبردووە کە لە ئۆپەراسیۆنی هاوبەشدا دەستیان بەسەردا گیرابوو
دادگەی تاوانەکانی کەرخ لە بەغدا سزای 10 ساڵ زیندانیکردنی بۆ کەسێک دەرکرد، کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بانگەشەی بۆ حیزبی بەعس دەکرد.
سەرۆکایەتیی دیوانی وەقفی سوننە لە عێراق دەڵێت، بەهۆی دواکەوتنی بارانبارین و کەمبوونەوەی ئاو، بڕیاردراوە لە عێراق نوێژەبارانە بکرێ.
وەزارەتی دادی عێراق دەڵێ، مانگی رابردوو 1056 زیندانی لە بەندینخانەکانی عێراق بە لێبووردنی گشتی و بڕیاری دیکە ئازادکراون.
وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق رایدەگەیێنێت، کەمتر لە سێ هەزار هاووڵاتیی عێراقی لە کەمپی هۆلی سووریا ماون، پلانیان هەیە تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ سەرجەمیان بگەڕێننەوە بۆ عێراق
داهاتەکانی دەستەی گشتیی گومرگەکانی عێراق، لە ئەم ساڵدا گەیشتووەتە زیاتر لە دوو تریلیۆن و 150 ملیار دینار، دەستەکە پێشبینی دەکات تاوەکو کۆتایی ساڵ بگاتە نزیکەی 2.5 تریلیۆن دینار
پۆلیسی دیالە دەستی بەسەر بڕێکی زۆر خواردنەوەی کحولیدا گرتووە کە لەنێو تانکەرێکی ئاودا شاردرابوونەوە و بڕیاربووە ببرێتە بەغدا.
وەزارەتی پلاندانانی عێراق دەڵێ، لە سەرەتای ساڵی 2026ـەوە رێنمایی نوێ بۆ هاوردەکردنی ئۆتۆمبێل دەچێتە واری جێبەجێکردنەوە کە هەموو جۆرەکانی ئۆتۆمبێل دەگرێتەوە بەبێ رەچاوکردنی وڵاتی دروستکەر و جۆرەکەی
دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق رایگەیاند، باوکێکیان دەستگیرکردووە، کە بەشێوەیەکی دڕندانە کچە 12 ساڵانەکەی ئەشکەنجە دەدات.
بەڕێوەبەری کشتوکاڵی پارێزگای واست رایگەیاند، نەخۆشییەکی نوێ بە ناوی 'سوسەی خورما' کە بە "شێرپەنجەی خورما" ناودەبرێت، بووەتە هەڕەشەیەکی گەورە لەسەر دارخورماکانی پارێزگاکە.
کۆمەڵەی پزیشکانی عێراق وێنەگرتن و بڵاوکردنەوەی گرتە ڤیدیۆییەکانی نەشتەرگەریی جوانکاری لە نۆرینگە و کلینکەکانی جوانکاری لە بەغدا قەدەخە دەکات.
وەزارەتی دادی عێراق رایگەیاند، داوایەکی یاساییان لە دادگەی پاریس بە بەهای 49 ملیۆن دۆلار لە بەرژەوەندیی حکومەتی عێراق بردووەتەوە
دادگەی تاوانەکانی نەجەف، سزای 5 ساڵ زیندانیکردنی بەسەر تۆمەتبارێکدا سەپاند کە لە رێگەی گرتەیەکی ڤیدیۆییەوە داوای پێکهێنانی هێزێکی چەکداری بەناوی "سوپای حەق" کردبوو
حکومەتی عێراق هەوڵەکانی چڕکردووەتەوە بۆ نەهێشتنی ئەو قەدەخەیەی 10 ساڵە لەسەر گەشتەکانی هێڵی ئاسمانیی عێراقییە بۆ وڵاتانی یەکێتیی ئەورووپا هەیە. گوتەبێژی وەزارەتی گواستنەوەی عێراق دەڵێ، 79%ـی رێکارەکانیان بۆ ئەو مەبەستە تەواوکردوون.
حکومەتی عێراق هەنگاوەکانی دەستپێکردووە بۆ دامەزراندنی پڕۆژەیەکی ستراتیژی بە ناوی "شاری زێڕی جیهانی" لە بەغدا، سەرۆکی سەندیکای زێڕنگرانی هەولێریش دەڵێت، شاری هەولێر گونجاوە بۆ دروستکردنی شاری جیهانیی زێر و بیرۆکەکەش دەمێکە هەیە.
بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی پارێزگای کەربەلا راستیی ئەو ڤیدیۆیەی بۆ رووداو ئاشکرا کرد، کە تێیدا ژمارەیەک قوتابی کچ لە قوتابخانەیەکدا بەهۆی نەبوونی کورسی (رەحلە) لەسەر زەوی دانیشتوون
ئاگر لە کێڵگەیەکی نەوت لە بەسرە کەوتەوە، بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان، ئەندازیارێکی کێڵگەکە گیانی لەدەستداوە و 25 کرێکاریش بریندارن
وەزارەتی نەوتی عێراق ئاماری هەناردە و داهاتی نەوتی مانگی رابردووی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، داهاتەکەی زیاتر لە 6 ملیار دۆلار بووە، کە بەراورد بە مانگی ئاب نزیکەی 200 ملیۆن دۆلار کەمی کردووە
موزهر محەممەد ساڵح، راوێژکاری سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ کاروباری ئابووری، پێشبینی دەکات نرخی یەک بەرمیل نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا لەنێوان 60 بۆ 70 دۆلاردا جێگیر بێت، بەڵام هۆشداری دەدات کە لە ئەگەری هەڵگیرسانی جەنگ لە ناوچەکەدا، نرخەکان بەرز دەبنەوە.
گوتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "لە چەند کاژێری داهاتوودا رایدەگەیێنین کە عێراق لە بەرهەمە نەوتییەکاندا دەگاتە ئەو ئاستەی بۆ بەکارهێنانی نێوخۆیی پێویستیەتی."
هەڵسوڕێنەری کاروباری باڵیۆزخانەی عێراق لە لیبیا رایگەیاند، 23 کۆچبەری دیکە لە لیبیا دۆزرانەوە، رێکارەکان دەستیپێکردووە بۆ گەڕانەوەیان، کە هەر هەموویان خەڵکی هەرێمی کوردستانن.
یاریدەدەری پارێزگاری کەرکووک بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، تاوەکو ئێستا بەهۆی نەبوونی بودجە زیاتر لە 200 پڕۆژە وەستێنراون، وەک پارێزگا لە رێگەی داهاتی خاڵە گومرگییەکانەوە، پرۆژە ستراتیژییەکان جێبەجێ دەکەن.
خاچی سووری نێودەوڵەتی دەڵێ، زیاتر لە 52 هەزار سەربازی عێراقی و 12 هەزار سەربازی ئێرانی لە ئەنجامی جەنگی هەشتاکانی سەدەی رابردوودا بێسەروشوێنن و هەوڵەکان بۆ زانینی چارەنووسیان بەردەوامە
ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بە سەرۆکایەتیی محەممەد شیاع سوودانی، لە کۆبوونەوەی ئاسایی خۆیدا بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کەمئاوی لە نێوەڕاست و باشووری عێراق، بڕیاری قەدەخەکردنی بەخێوکردنی ماسیی لە حەوزە قوڕاوییەکان دا
وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی عێراق دەڵێت، 50 وێستگەی کێش (قەپان) لە کۆی 84 وێستگە لە سەرانسەری عێراق خراونەتەکار، ئەوەش بە مەبەستی کۆنترۆڵکردنی قورسایی بارهەڵگرەکان و کەمکردنەوەی زیانەکانی رێگەوبانەکان و زیادکردنی سەلامەتیی هاتووچۆ، 50 وێستگەی کێشکردن لە کۆی 84 وێستگە لە پارێزگاکانی عێراق خراونەتەکار
لە بەغدا کۆبوونەوەی گەڕی چوارەمی راوێژی سیاسی لەنێوان عێراق و تورکمانستان بەڕێوەچوو، تێیدا یاداشتێکی لێکتێگەیشتن لە بواری وزە و هاوردەکردنی گازدا واژۆ کرا
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی کەرکووک ئەمڕۆ سێشەممە رایگەیاند، پیاوێکی تەمەن 65 ساڵ تەقەی لە هاوژینەکەی کردووە، کە تەمەنی 46 ساڵە، پاشان خۆی کوشتووە
قەدەخەی هاتووچۆی ماتۆڕسکیل لە قەزای خورماتووی سەر بە پارێزگای سەڵاحەدین دەستپێدەکات و تاوەکو دوای هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە لە 11 ـی 11ـی 2025 بەردەوام دەبێت.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای موسەننا، دەستگیرکردنی سێ راوچیی کوێتی راگەیاند، کە بەشێوەیەکی نایاسایی سەرقاڵی راوکردن بوون.
تیمێکی نەخۆشخانەی قورنە لە پارێزگای بەسرەی خوارووی عێراق ژیانی منداڵێکی کچی تەمەن دوو ساڵی لە مردن رزگار کرد، دوای ئەوەی 15 حەبی رێگریکردن لە دووگیانیی خواردبوو
بانکی ناوەندیی عێراق لە بەڵگەنامەیەکدا، کە دەست تۆڕی میدیایی رووداو کەوتووە ئاشکرای کرد، بەهای وەبەرهێنانەکانی عێراق لە ئەمریکا نزیکەی 11 ملیار دۆلارە.
ئەنفلۆنزای باڵندە لە پارێزگای نەینەوا بووەهۆی لەنێوچوونی زیاتر لە 20 هەزار مریشک لە دوو کێڵگەی پەلەوەریدا.
وەزارەتی پلاندانانی عێراق نوێترین ئاماری پەیوەست بە هەڵاوسانی بڵاوکردەوە و دەڵێت، لە مانگی ئەیلوولدا بەرزبوونەوەیەکی کەم تۆمارکراوە، بەڵام هەڵاوسانی ساڵانە لە دابەزین بەردەوامە.
ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق ئاماری گرێبەستەکانی هاوژینی و جیابوونەوەی بۆ مانگی ئەیلوولی 2025 بڵاوکردەوە و دەڵێت، لەو مانگەدا زیاتر لە 30 هەزار گرێبەستی هاوژینی و نزیکەی 7000 جیابوونەوە لە دادگاکانی عێراق تۆمار کراون
پرۆسەی وردبینی و هەڵسەنگاندنی زانکۆ و کۆلێژە ناحکومییەکانی نێو عێراق، لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی عێراقەوە تووند دەکرێن بۆ دڵنیابوون لە کوالیتی خوێندن و پابەندبوونی ئەم دامەزراوانە بە ستانداردە ئەکادیمی و کارگێڕییەکان. وەزارەت رایدەگەیێنێت، هەر زانکۆ و کۆلێژێکی ناحکومی مەرجەکانی وەزارەتی تێدا نەبێت مۆڵەتی لێدەسەندرێت.
محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق ئەمڕۆ شەممە رایگەیاند، رێژەی بێکاریی ژنان لە پیاوان بەرزترە.
دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق، لە ئۆپەراسیۆنێکی گەورەدا 135 کەسی بە تۆمەتی ئەندامبوون یان پروپاگەندەکردن بۆ حزبی بەعسی دەستگیر کرد.
وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند، کەسێکیان لە پارێزگای کەربەلا دەستگیرکردووە، خۆی وەکو ئەفسەرێک بە پلەی لیوا لە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان و بەرپرسێکی باڵا لە وەزارەتی ناوخۆ و ئاسایشی نیشتمانی ناساندووە.
بەپێی نووسراوێکی سەرۆکایەتیی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کە واژۆی د. ئومید سەباح، سەرۆکی دیوانی لەسەرە، سەرۆکوەزیران رەزامەندی داوە 20٪ـی داهاتی دەروازەی نێودەوڵەتی کێلێ بۆ پڕۆژەکانی سنووری قەزای پشدەر خەرج بکرێت.
بەرپرسێکی باڵای وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند، بڕیاریانداوە ئەو یارییە ئەلکترۆنییانە قەدەخە بکەن کە هانی تووندوتیژی دەدەن.
وەزارەتی کارەبای عێراق رایگەیاند، ژمارەیەکی پێوانەییان لە بەرهەمهێنانی کارەبادا تۆمارکردووە و بەرهەمهێنانی کارەبا گەیشتووەتە 28 هەزار و 100 مێگاوات. هاوکات وەزارەتەکە ئاسانکاری بۆ دانەوەی قەرزی کارەبا بە شێوازی قیست رادەگەیێنێت.
وەزارەتی پیشەسازی و کانزاکانی عێراق دەڵێت، بەشی پێداویستیی نێوخۆ چیمەنتۆ بەرهەم دەهێنن. ئاماژە بەوەش دەکات، چیمەنتۆی بەرهەمهێندراوی نێوخۆ، کوالێتییەکەی بەرزە
حکومەتی عێراق داوای لە حکومەتی تورکیا کردووە کە بڕی ئاوی بەردراوەی رووبارەکانی دیجلە و فورات بۆ مانگەکانی تشرینی یەکەم و تشرینی دووەمی ئەم ساڵ بە بڕی یەک ملیار مەتر سێجا بۆ هەر مانگێک زیاد بکات. ئەم داوایە لە کاتێکدایە عێراق بە سەختترین قۆناخی کەمئاوی تێدەپەڕێت
وەزارەتی پلاندانانی عێراق دەڵێت، سیستمی شوێنپێهەڵگرتنی ئۆتۆمبێل (GPS) لە سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەکانی سەر بە وەزارەت لە پارێزگاکانی عێراق کارا دەکرێت
وەزارەتی ناوخۆی عێراق دەڵێ، 16 سەنتەری شیاندنەوەی ئالوودەبووانی مادەی هۆشبەر لە عێراق هەن و لە رێگەیانەوە زیاتر لە 5 هەزار کەس وازیان لەو مادەیە هێناوە
قایمقامیەتی قەزای بەلەدروز لە پارێزگای دیالە بڕیاریدا لیژنەیەکی تایبەت پێکبهێنێت بۆ تاوتوێکردنی داواکاریی ژمارەیەک هاووڵاتی کە داوا دەکەن رێگەنەدرێ ژمارەیەک "داواکراو" بگەڕێنەوەی شوێنی خۆیان.
کەشناسیی هەرێمی کوردستان پێشبینی دەکات، سبەی لە بەشی زۆری پارێزگای دهۆک و بەشێکی هەولێر باران ببارێت
ئەنوەری نێلوفەری، خەڵکی مهابادی رۆژهەڵاتی کوردستانە و تەمەنی 39 ساڵە، نزیکەی 10 ساڵە لە ئەسینایە، بەڵام پەناخوازێکی بێ دۆسیەیە، لەسەر شۆستەکانی ئەسینا دەژیت، بۆ رووداو باس لە دۆخی خراپی خۆی دەکات و دەڵێت لە لیواری مەرگم.
وەزارەتی دادی عێراق، لە ماوەی سێ ساڵدا، 32 کەیسی نێودەوڵەتی دژ بە عێراق بردووەتەوە، بەڕێوەبەری راگەیاندنی وەزارەت بۆ رووداو گوتی بەهۆیەوە توانیویانە بڕی زیاتر لە دوو ملیار و 600 ملیۆن دۆلار بپارێزن.
گوتەبێژی پۆلیسی دیالە دەڵێت، هەوڵێکی رفاندنی ژنێک و سێ منداڵەکەی لە ناحیەی ئەبی سەیدا پووچەڵ کراوەتەوە و باندێک دەستگیر کراون.
ئەمڕۆ دووشەممە لیژنەی باڵای ئەمنی بە سەرپەرشتیی وەزیری ناوخۆ کۆبووەوە و، چەند رێنوێنییەک بۆ کاتی بانگەشەی هەڵبژاردن و رۆژی هەڵبژاردن دەرکران. پارێزگاری سلێمانی دەڵێت، "ئەو رێنوێنییانە لە پارێزگاکان جێبەجێ دەکرێن."
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتووچۆی عێراق پڕۆژەیەکی نوێ رادەگەیێنێت بۆ گەیاندنی مۆڵەتی شۆفێری بۆ سەرجەم هاووڵاتییان، ئەمەش بەهۆی کەڵەکەبوونی ژمارەیەکی زۆری مۆڵەت لەنێو فەرمانگەکاندا.
پارێزگاری هەولێر رایگەیاند، لە پێناو زیادکردنی رێژەی سەوزایی، لە ناوەندی شاری ھەولێر لە سەر رووبەری 200 دۆنم زەوی دەستکراوە بە دروستکردنی پارک.
وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی عێراق، بڕیاری پێدانی مووچەی چاودێریی کۆمەڵایەتی بە بەساڵاچووان راگەیاند.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم رایگەیاند، بە هاوئاهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی راپەڕین، لە سنووری ئیدارەی راپەڕین بازرگانێکی مادەی هۆشبەریان دەستگیرکردووە.
پارێزگاری نەینەوا بڕیاریدا بەبۆنەی جەژنی جەماوە هەفتەیەک پشوو بداتە کوردانی ئێزدیی سنووری پارێزگاکە. پشووەکە سبەی دووشەممە 6ی تشرینی یەکەم دەستپێدەکات.
سەرۆکوەزیرانی عێراق بڕیاری دا بە گەڕانەوەی دانیشتووانی گوندی عۆجەی سەر بە پارێزگای سەڵاحەدین کە لە کاتی شەڕی داعش لە 2014ەوە ئاوارە ببوون
گوتەبێژی وەزارەتی گواستنەوەی عێراق دەڵێت، ژمارەی ئەو فڕۆکانەی بە ئاسمانی وڵاتەکەدا تێدەپەڕن لە بەرزبوونەوەدایە. ئاماژە بەوەش دەکات، رۆژانە گەشتی عومرە بۆ سعودیە دەکرێ.
وهزارهتی دادی عێراق دەڵێ، تەنیا له مانگی ئابدا، لە 15 کۆمەڵگەی سنووری شنگال، نزیکەی 6 هەزار و 500 خانوو تاپۆکراون.
سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا ھۆشداریی دا لە هەوڵی کودەتای سیاسی لە عێراق و رایگەیاند، "شەمشەمەکوێرەی تاریکی ھەوڵی کودەتا دەدەن بەسەر پڕۆسەی سیاسی لە عێراقدا."
بۆ رێکخستنەوە و "دروستکردنی هاوسەنگی لە پۆست و بەرکەوتەی نەتەوە جیاوازەکانی کەرکووک" لیژنەیەک لە دەستەی باڵای هاوئاهەنگیی نێوان پارێزگاکان پێکهێندرا
وەزارەتی پەروەردەی عێراق رایگەیاند، رێگە بە سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی پەروەردەی عێراق دراوە، منداڵانی داون لە قوتابخانە سەرەتاییەکان بەگوێرەی پرۆگرامەکانی پەروەردەی تایبەت وەربگرن
ئەنجوومەنی راژەی فیدراڵی، دامەزراندنی 8 هەزار یەکەمی زانکۆ و خاوەن بڕوانامەی باڵای عێراق رادەگەیێنێت و دوا وادەیش بۆ پێشكێشکردن دیاری دەکات.
وەزیری سەرچاوەکانی ئاوی عێراق دەڵێت، تورکیا بەڵێنی داوە ئاوی زیاتر بەربداتەوە. ئەندامێکی لیژنەی کشتوکاڵ و ئاوی پەرلەمانی عێراقیش دەڵێت، "بەردانەوەی ئاوی دیجلە و فورات لەلایەن تورکیاوە کەمترە لە 300 مەتر سێجا لە چرکەیەکدا، لە کاتێکدا دەبوو 700 مەتر سێجا بێت."
گوتەبێژی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەی عێراق دەڵێت، دوو ملیۆن و نیو کرێچی لە عێراق هەن و پلانیان هەیە یەک ملیۆن یەکەی نیشتەجێبوون دروست بکەن.
وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند، بە مەبەستی کارئاسانی بۆ هاووڵاتییان و رێکخستنەوەی پرۆسەی تۆمارکردنی چەک، ژمارەی سەنتەرەکانی تۆمارکردنی چەک لە عێراق زیاد کردووە، بەمەش کۆی گشتیی ژمارەی سەنتەرەکان گەیشتە 730 بنکە و 60 بنکەی گەڕۆک.
گوتەبێژی وەزارەتی بازرگانیی عێراق رایگەیاند، "بڕیارە لە چەند رۆژی داهاتوودا شایستەی دارایی گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان خەرج بکرێت."
بەڕێوەبەری گشتیی سندووقی بیمەی تەندروستیی عێراق دەڵێت، لە ساڵی داهاتووەوە خزمەتگوزاریی بیمەی تەندروستی هەموو هاووڵاتییانی عێراق و هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسیی عێراق و هەرێمی کوردستان، کاریگەریی شەپۆلی گەرما بەردەوام دەبێت. گوتەبێژی دەستەی کەشناسیی عێراق دەڵێت، ئەگەری خۆڵبارین هەیە
زانکۆی واست لە پارێزگای کوت پێشوازی لە یەکەم خوێندکاری چینی کرد کە توانی بڕوانامەی ماستەر لە زمانی عەرەبیدا بەدەست بهێنێت. ئەم خوێندکارە چینییە، ناوی (تیان زینک)ـە، بووە یەکەم چینی کە لە عێراقدا ئەم بڕوانامەیە لەو پسپۆڕییەدا بەدەست بێنێت.
گوتەبێژی وەزارەتی بازرگانیی عێراق بە رووداوی راگەیاند، رێکارەکانی سڕینەوە و زیادکردنی ناو، گواستنەوە، جیاکردنەوە و راستکردنەوەی زانیارییەکان لە فۆرمی ئەلیکترۆنیی خۆراک دەستپێدەکەن
تەرمی ئەو پیاوە بەساڵاچووە دۆزرایەوە کە دوێنێ ئێوارە لە رووبارێکی نزیک قەزای دوبزی پارێزگای کەرکووک هەوڵی رزگارکردنی کوڕێکی و دوو نەوەی دا. قایمقامی دوبز دەڵێت، "پیاوە بەتەمەنەکە گیانی لەدەستدا، بەڵام کوڕەکەی و دوو نەوەکەی رزگارکران."
بههۆی دروستبوونی دهمهقاڵێ لهنێوان هاووڵاتییهک و مریشكفرۆشێک له بازاڕی گهورهی كهركووک، شەڕ دروستبوو و بهو هۆیهوه هاووڵاتییهكه به چهقۆ هێرشی کردە سەر مریشكفرۆشهكه و برینداری کرد
پیاوێکی بەتەمەن لە قەزای دوبز لە پارێزگای کەرکووک لەکاتی هەوڵدان بۆ رزگارکردنی دوو نەوەی، کەوتە نێو ئاو و خنکا. تیمەکانی فریاگوزاری و مەلەوانی بەدوای تەرمەکەیدا دەگەڕێن
بە فەرمانی ئەنجوومەنی وەزیران و لەسەر داوای وەزیری رۆشنبیری و گەشتوگوزار و شوێنەواری عێراق، 5 هەزار کەس کە مووچەی چاودێری کۆمەڵایەتی وەردەگرن، دەکرێنە پاسەوانی شوێنەوارەکانی عێراق.
بڕیارەکەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بۆ دابەشکردنی زەوی بۆ ئەو فەرمانبەر و خانەنشینانەی سوودمەندنەبوونە، مامۆستایان و فەرمانبەرانی خوێندنی کوردیش لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.
وەزارەتی دادی عێراق ئامێری یاریی ڤیدیۆی "پلەیستەیشن 4" و "ئێکس بۆکس"ی بۆ زیندانییەکانی ناسریە دابینکرد، ئەمەش لەسەر داوای یەکێک لە زیندانییان بووە
دوو جووتیاری کوردی گوندی شەناغەی سەر بە ناحیەی سەرگەڕان لە پارێزگای کەرکووک، جارێکی دیکە لەسەر سکاڵای عەرەبی هاوردە دادگایی کران و سزای زیندانییان بۆ دەرکرا
وەزارەتی دادی عێراق میکانیزمێکی نوێ بۆ یەکلاکردنەوەی دۆسیەی ئەو ژنە بیانییانە دادەڕێژێت کە لە زیندانەکاندان و سزای لەسێدارەدانیان نییە، بەتایبەت ئەوانەی منداڵیان هەیە و چارەنووسی رەچەڵەکی منداڵەکانیان نادیارە.
حکومەتی عێراق زیاتر لە 30 ملیار دیناری بەڵێندەرانی کەرکووک تەنیا بۆ ساڵی 2023 قەرزدارە و هیچ بڕە پارەیەکیشی بۆ پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان بۆ ساڵانی 2024 و 2025 تەرخان نەکردووە. کارگێڕیی پارێزگای کەرکووک چەندین نووسراوی تایبەت بە تەرخانکردنی بودجەی بۆ پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان ئاراستەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق کردووە
چوار سەرۆکایەتییەکەی عێراق پاڵپشتیی خۆیان بۆ کۆمەڵێک پێشنیاز دەربڕی بەمەبەستی گەرەنتیکردنی هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد لەلایەن سەرۆککۆمارەوە پێشکەش کرابوون.
دوورخستنەوەی ئەندازیار ئەمیر مەحموود، سەرۆکی لیژنەى هاوبەشی کارگێڕیی پڕۆژەی پەرەپێدانی کێڵگەی نەوتی نەفتخانە و دانانی عەرەبێک لە شوێنی، کاردانەوەی لێکەوتووەتەوە بە گوتەى قایمقامی خانەقین، لیژنەیەکی بەدواداچوون بۆ ئەو پرسە پێکدەهێنن.
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەڵێت، سەدان بەربژێر بەهۆی چەندین پێشێلکاریی یاسایی و کارگێڕییەوە دووردەخرێنەوە.
دادگەی باڵای فیدراڵیی عێراق بۆ تاوتوێکردنی چوار سکاڵا کۆدەبێتەوە. یەکێکیان تایبەتە بە نرخی کارەبای پرۆژەی رووناکی لە هەرێمی کوردستان، سکاڵاکار کە بەربژێرێکی سەرکەوتووی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانە، دەڵێت، وەکو هاونیشتمانییەک سکاڵای تۆمار کردووە، نەک پەرلەمانتار.
بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی کەرکووک بەردانەوەی ئاو لە زێی بچووکەوە بۆ پرۆژەکانی تایبەت بە پاڵاوتەکردنی ئاوی شارەکە کەم دەکاتەوە و بەو هۆیەوەش پێدانی ئاو بە بەشی زۆری گەڕەکەکان لە 6 کاژێرەوە بۆ دوو کاژێر کەم دەکرێتەوە.
بەپێی نووسراوێک، دەستەی باڵای نیشتمانیی لێپرسینەوە و دادپەروەری لە عێراق، ناوی 6 بەربژێری هەڵبژاردنەکانی پارێزگای کەرکووکی خستووەتە لیستی ئەو کەسانەی، کە دەکەونە ژێر رێکارەکانی یاسای لێپرسینەوە و دادپەروەری. لەنێو بەربژێرەکاندا، بەربژێرێکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، دوو بەربژێری هاوپەیمانیی تورکمانی و سێ بەربژێری لایەنە عەرەبییەکان هەن.
لە کەرکووک تەرمی پیاوێک لە ماڵەکەیدا دۆزرایەوە. پۆلیسی شارەکە دەڵێت، ئەو کەسە بە تەنیا لە خانوویەکدا ژیاوە، بەهۆی بڵاوبوونەوەی بۆنی تەرمەکەی دراوسێکانی بە مردنەکەیان زانیوە.
سەرۆکی هاوپەیمانیی عەزم لە پارێزگای کەرکووک لەسەر سکاڵایەکی سەرۆکی پێشووی پەرلەمانی عێراق بە ساڵێک بەندکردن سزا درا.
ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق هۆشداری دەداتە بەربژێرانی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و دەڵێت، بە وردی چاودێرییان دەکات و هەر بەربژێرێک هانی دووبەرەکی بدات، رەنگە لە بەشداریکردن لە هەڵبژاردن دووربخرێتەوە.
سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق، دادگە تایبەتمەندەکانی راسپارد رێکارەکان بەرامبەر ئەو کەسانە تووندتر بکەن کە بە زێدەڕۆیی و سەرپێچی پڕۆژەکانی ئاودێری و سەرچاوەکانی ئاو بەکاردێنن.