کۆنسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر: هەڵبژاردنێکی ئازاد بۆ داهاتووی هەرێمی کوردستان زۆر گرنگە
رووداو دیجیتاڵ
کۆنسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر پێشوازی لە راگەیاندنی رۆژی هەڵبژاردن لەلایەن نێچیرڤان بارزانییەوە دەکات و بە "زۆر گرنگ بۆ داهاتووی هەرێمی کوردستان" ناوی دەبات.
ئەمڕۆ یەکشەممە، کۆنسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر رایگەیاند، "پشتگیریی لە هەڵبژاردنی ئازاد و دادپەروەرانە دەکەین، کە بۆ دیموکراسییەکی تەندروست و داهاتووی هەرێمی کوردستان زۆر گرنگە."
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ رایگەیاند له فه‌رمانه‌كه‌دا پاڵپشت به بڕگه‌ى (دووه‌م) له مادده‌ى (ده‌يه‌م) له ياساى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان ژماره (1)ـى ساڵى 2005ـی هه‌مواركراو، "نێچيرڤان بارزانى بڕيارى داوه به دياريكردنى رۆژى 10-6-2024 به واده‌ى ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى گشتى بۆ خولى شه‌شه‌مى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان."
به‌پێى فه‌رمانه‌كه، هه‌موو لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كان پابه‌ند ده‌بن به ئه‌نجامدانى كارى پێويست بۆ هاوكارى و هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ كۆمیسيۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان بۆ جێبه‌جێكردنى ئه‌م فه‌رمانه، کە هه‌ر ئه‌مڕۆ له رۆژى ده‌رچوونييه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێت.