کەشناسی: باران دەبارێت
رووداو دیجیتاڵ
کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ نمەباران و بارانی مامناوەند بە پچڕ پچڕی لە زۆربەی ناوچەکان دەباریت؛ "بەتایبەت لەناوچە شاخاوییەکان هەندێک کات لێزمەباران دەبارێ، ناسەقامگیریی کەش بەردەوام دەبێت بۆ کاتەکانی درەنگی شەو زیاتر".
لەبارەی کەشوهەوای سبەیەوە کەشناسی رایگەیاندووە: "ئاسمان هەوری تەواو دەبێت، ئەگەری کەمێک نمەباران لە کاتەکانی بەیانی دا هەیە، بەتایبەت لە ناوچە شاخاوییەکان و ناوچە سنووریەکان".
پلەی گەرمای سبەی بە گوێرەی کەشناسیی هەرێمی کوردستان:
هەولێر: 18 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 15 پلەی سیلیزی
کەرکووک: 22 پلەی سیلیزی
دهۆک: 15 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 16 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 16 پلەی سیلیزی
پیرمام: 13 پلەی سیلیزی
سۆران: 16 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 9 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 16 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 20 پلەی سیلیزی