مانگی نیسان 73 کەس بەهۆی گەستنی سەگەوە سەردانی نەخۆشخانەی رۆژئاوای هەولێریان کردووە


رووداو دیجیتاڵ

نەخۆشخانەی رۆژئاوای هەولێر دەڵێت، مانگی رابردوو زیاتر لە 14 هەزار نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەکەیان کردووە کە 389یان بەهۆی رووداوی هاتووچۆ و 73 کەسیش بەهۆی گەستنی سەگەوە بووە. 

رۆژی چوارشەممە، 03-05-2023، نەخۆشخانەی رۆژئاوای هەولێر ئاماری ئەو نەخۆشانەی بڵاوکردەوە کە مانگی نیسان سەردانی نەخۆشخانەکەیان کردووە. بەگوێرەی ئامارەکان: مانگی نیسان 14614 نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەکەیان کردووە کە ئامارەکان بەمشێوەیەن:
 
- تێكڕای نەخۆش لە نەخۆشخانەکە
 
راوێژكاری ئێواران: 4935
راوێژكاری بەیانیان: 3056
پێشوازی: 5139
نەشتەرگەریی بچووک: 1484
 
كۆی گشتی: 14614
 
بەگوێرەی ئامارەکانی نەخۆشخانەی رۆژئاوای هەولێر، زۆرترین ئەو نەخۆشانەی پێشوازییان لێکراوە نەخۆشی هەناویان هەبووە؛ هاوکات بەهۆی رووداوی هاتووچۆوە 389 کەس و بەهۆی گەستنی سەگیشەوە 73 کەس بۆ وەرگرتنی چارەسەر سەردانی نەخۆشخانەکەیان کردووە.
 
پێشوازی لە نەخۆش
 
هەناو: 1083
زەبری دەرەكی: 1027
بەربوونەوە: 1011
شکان: 986 
رووداوی هاتووچۆ: 389
میزەڕۆ: 289
قوڕگ و لووت و گوێ: 127
گەستنی سەگ: 73
چاو: 123
سكچوون و رشانەوە: 21
گوللە: 4
 
ئاماری نەشتەرگەرییەکانی نەخۆشخانەی رۆژئاوای هەولێر بۆ مانگی نیسان
 
نەشتەرگەریی شكان: 236
نەشتەرگەریی گشتی و جوانكاری: 74
نەشتەرگەریی مێشك و بڕبرەی پشت: 43  
نەشتەرگەریی دەم و شەویلاک: 5
نەشتەرگەرییەکانی قورگ، لووت و گوێ: 3
 
بەپێی ئامارەکانی نەخۆشخانەی رۆژئاوای هەولێر، بۆ وەرگرتنی چارەسەر مانگی نیسان 578 نەخۆش زیاتر لە 24 کاژێر لە نەخۆشخانەکە ماونەتەوە کە ئامارەکان بەمشێوەیە:
 
شكان: 259
نەشتەرگەریی گشتی و جوانكاری: 128
مێشك و بڕبڕەی پشت: 105
یەکەکانی چاودێریی چڕ: 89
 
بۆ پشکنین زیاتر لە 21 هەزار نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەی رۆژئاوای هەولێریان کردووە کە وردەکارییەکەی بەمشێوەیە:
 
تاقیگە: 13843
تیشك: 5435
سۆنار: 1795
سیتی سکان: 769
كۆی گشتی: 21842