من و عێراق
لەگەڵ دەستپێکردنی هەڵمەتی هەڵبژاردنی عێراق دا، ئەیلوولی ئەم ساڵ لەگەڵ ستافێکی تۆڕی میدیایی رووداو، رێگەی بەغدامان گرتەبەر. ئامانجمان تۆمارکردنی بەرنامەیەکی تایبەت بوو بە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، بەدیاریکراوی لەگەڵ ئەو گەنجانەی بۆ یەکەم جار مافی دەنگدانیان هەیە. رووداو ویستی بزانێت نەوەی نوێ چۆن لە هەڵبژاردن دەڕوانێت و چۆن بەربژێرەکانیان دیاری دەکەن. کاتێک گەیشتینە بەغدا، یەکەم دیمەن بریتی بوو لە: شەقامی ناڕێک، قەرەباڵخییەکی بێسنوور، زبڵ و خاشاکی زۆر. هاوکارێکمان کە یەکەم جار بوو سەردانی بەغدا بکات، بە شۆکەوە گوتی: "ئەمە ئەو بەغدایەیە کە باسی دەکەن؟."