وه‌زيرى به‌رگريى ئيتاڵيا بۆ سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان: بەردەوام دەبین لە پشتگیریی سەربازی بۆتان
رووداو دیجیتاڵ
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان لەگەڵ وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا کۆبووەوە و گویدۆ کرۆسێتۆ گوتی، بەردەوام دەبن لە پشتگیریی سەربازیی هەرێمی کوردستان.
رۆژی چوارشه‌ممه 03-05-2023، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازیی له گویدۆ کرۆسێتۆ، وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا کرد.
له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا، بەگوێرەی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هه‌رێمى كوردستان، بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى ئيتاڵيا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، دوايين سه‌ردانى نێچيرڤان بارزانى بۆ رۆما، دۆخى سياسيى عێراق و په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر - به‌غدا، رۆڵى ئيتاڵيا له هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تيى دژى داعش و دوايين پێشهاته‌كانى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆر تاوتوێ كران.
نێچيرڤان بارزانى سوپاس و پێزانينى هه‌رێمى كوردستانى بۆ رۆڵ و پشتگيريى سه‌ربازيى ئيتاڵيا له عێراق و هه‌رێمى كوردستان له شه‌ڕى دژى داعشدا دووپاتكرده‌وه و خواستى هه‌رێمى كوردستانى بۆ بره‌ودان بە په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ ئيتاڵيا ده‌ربڕى، به‌تايبه‌تيش فراوانكردنى هاريكاريى هاوبه‌ش له بوارى ئه‌منيدا. هه‌روه‌ها سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان سوپاسى رۆڵى هێزه‌كانى ئيتاڵياى له هه‌رێمى كوردستان كرد بۆ مه‌شق و راهێنانيان به پێشمه‌رگه.
لاى خۆيه‌وه، وه‌زيرى به‌رگريى ئيتاڵيا وێڕاى ده‌ربڕينى به‌رده‌واميى پشتگيريى سه‌ربازيى وڵاته‌كه‌ى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و پێزانينى ئيتاڵيا بۆ رۆڵى هه‌رێمى كوردستان له تێكشكاندنى داعشدا، دووپاتیكرده‌وه كه وڵاته‌كه‌ى به بايه‌خه‌وه له په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌ڕوانێت و ئارامى و سهقامگيريى هه‌رێمى كوردستان و عێراقى به گرنگ بۆ ناوچه‌كه و جيهان له قه‌ڵه‌م دا.
وەک سەرۆکایەتیی هه‌رێمى كوردستان دەڵێت، چه‌ند پرسێكى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، وەک لێكه‌وته‌كانى شه‌ڕ له ئۆكراينا و دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه به‌گشتى، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌كه بوو كه تێيدا باڵيۆزى ئيتاڵيا له عێراق، كۆنسووڵ و فه‌رمانده‌ى هێزه‌كانى ئيتاڵيا له هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌بوون.