ژینگەپارێزان نزیکەی 100 نەمامیان لە گوندێکی سنووری بانە چاند
رووداو دیجیتاڵ
چالاکڤان و ژینگەپارێزانی بەشێک لە شارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان هەڵمەتێکی چاندنی نەمامیان ئەنجام دا.
ئەمڕۆ شەممە 3ی ئایاری 2025، سمکۆ سڵامەت، ژینگەپارێز لە شاری بۆکان لە پارێزگای ورمێ بە رووداوی راگەیاند: "بۆ بەرزڕاگرتنی کار و هەوڵی هەژار عەزیزنەژاد، چالاکڤان و ژینگەپارێز کە بە رووداوی هاتووچۆ لە رێگەی بانە گیانی لە دەستدا، رۆژی هەینی لە گوندی شیوەتوو نەماممان چاند."
سمکۆ سڵامەت گوتی، هەڵمەتەکە "لەلایەن رێکخراوی ژینگەپارێزی پاژینی بانە، رێکخراوی سرووشتی شارەکەم بۆکان، رێکخراوی ژینبانانی بۆکان، رێکخراوی ژینگەپارێزانی ژیانی سەوزی سەقز،کۆڕی شاخەوان، وەرزشڤان و چالاکانی ژینگەپارێزی ناوچەی گەورک بەڕێوەچوو و زیاتر لە 100 نەمام چێندرا."
رۆژی 17-04-2025 لە رووداوێکی هاتووچۆدا هەژار عەزیزنەژاد و حوسێن عەزیزنەژادی باوکی گیانیان لە دەستدا.
هەژار عەزیز نەژاد ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری ئەنجوومەنی ژینگەپارێزی پاژین بوو لە شاری بانە.
لە رووداوەکەدا دایکی هەژار عەزیزنەژادیش بریندار بوو رۆژی 1ی ئایار لە نەخوشخانەی سنە گیانی لە دەستدا.