زیاتر لە 117 هەزار قوتابی تاقیکردنەوەی 12ـی ئامادەیی دەکەن


رووداو دیجیتاڵ

ئەمڕۆ شەممە تاقیکردنەوەکانی قوتابیانی 12 ئامادەیی لە هەرێمی کوردستان دەستپێدەکات، بەگوێرەی ئاماری وەزارەتی پەروەردە، زیاتر لە 117 هەزار قوتابی مافی تاقیکردنەوەیان هەیە.
 
ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ شەممە یەکەم رۆژی تاقیکردنەوە گشتییەکانی پۆلی 12ـی ئامادەیی بەشەکانی زانستی، وێژەیی و پیشەیی دەستپێدەکات.
 
کۆی ئەو قوتابیانەی مافی تاقیکردنەوەیان هەیە 117 هەزار و 364 قوتابین؛ 75 هەزار و 239 لە بەشی زانستی 39 هەزار و 113 لە بەشی وێژەیی و 3 هەزار و 12 قوتابی لە بەشی پیشەیی.
 
وەزیری پەروەردە دەڵێت، "بۆ ئەوەی دادپەروەری بەدیبێت، پێویستە تەواوی رێکارەکانی پشکنین بەڕێوەببرین و رێنوێنییەکان جێبەجێبکرێن".
 
ساڵی رابردوو 27ـی حوزەیران، تاقیکردنەوەی پۆلی 12ـی ئامادەیی خولی یەکەم دەستیپێکرد؛ لە سنووری پارێزگای هەولێر 42 هەزار و 112 قوتابی، لە دهۆک 29 هەزار و 845 قوتابی، لە سلێمانی 28 هەزار و 728 قوتابی و لە سنووری پارێزگای هەڵەبجەش هەزار و 729 قوتابی مافی بەشداریکردنیان لە تاقیکردنەوەکاندا هەبوو.