سەرۆکی هەرێمی کوردستان و باڵیۆزی فینلاند جەخت لە هاریکاریی هاوبەش دەکەنەوە
رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی فینلاند کرد و هەردوو لا جەختیان لە هاریکاریی هاوبەش کردەوە.
رۆژی پێنجشەممە، سیێ تەممووزی 2025، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەمەبەستی ماڵئاوایی‌کردن، پێشوازی لە ئان‌و سارێلا، باڵیۆزی فینلەندا لە عێراق کرد.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا لەبارەی دیدارەکە دەڵێت: نێچیرڤان بارزانی "سوپاس"ـی ئان‌و سارێلای کرد لەپێناو برەودان بە په‌يوه‌ندييه‌كانى وڵاته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ عێراقدا و هيواى سه‌ركه‌وتنى له ئه‌ركى نوێيدا بۆ خواست.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان هه‌روه‌ها خواستى هه‌رێمى كوردستانى بۆ پته‌وكردنى زياترى په‌يوه‌ندييه‌كان و هاريكاريى هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ فینلاند دووپاتكرده‌وه.
بە گوێرەی راگەیێندراوەکە، ئان‌و سارێلا "ستايش"ـى هاريكاريى لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كانى هه‌رێمى كوردستانى له‌گه‌ڵ خۆى و ستافهكهى له ماوەی كاركردنيدا كردووە و رایگەیاندووە "وڵاته‌كه‌ى به بايه‌خه‌وه له په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌ڕوانێت و هه‌ميشه خوازياره له هه‌موو بواره‌كاندا، هاريكاريى هاوبهشيان فراوانتر بكه‌ن."
په‌يوه‌ندييه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا و ئاماده‌يى و رۆڵى ئافره‌تان له هه‌رێمى كوردستان، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوون.