باڵیۆزی یەكێتیی ئەوروپا لە عێراق بۆ ماڵئاوایی سەردانی نێچیرڤان بارزانی دەکات

 
 
رووداو دیجیتاڵ

ئەرکی باڵیۆزی یەکێتیی ئەوروپا لە عێراق کۆتایی هات و بەو بۆنەیەوە سەردانی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستانی کرد و باسیان لە دۆخی عێراق و هەرێمی کوردستان بەگشتی کرد. 
 
رۆژی پێنجشەممە، 3ـی ئابی 2023، سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا گوتی، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان له‌ ديدارێكى ماڵئاواييدا له‌گه‌ڵ ڤيله‌ ڤاريۆلا، باڵيۆزى يه‌كێتيى ئه‌وروپا له‌ عێراق كه‌ ئه‌ركه‌كه‌ى به‌ كۆتا دێت، "سوپاس و پێزانينى بۆ هه‌وڵه‌كانى له‌پێناو بره‌ودان به‌ په‌يوه‌ندييه‌كانى يه‌كێتيى ئه‌وروپا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستاندا ده‌ربڕى و هيواى سه‌ركه‌وتنى له‌ ئه‌ركى داهاتوویدا بۆ خواست." 
 

لاى خۆيه‌وه‌، بەگوێرەی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، "ڤاريۆلا سوپاسى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى و لايه‌نه‌ په‌يوه‌نداره‌كانى هه‌رێمى كوردستانى كرد بۆ هاريكارى و پشتيگرييان له‌ ئه‌ركه‌كه‌يدا و هيواى خواست هه‌مان ئاستى هاوكارى له‌گه‌ڵ جێگره‌وه‌كه‌ى به‌رده‌وام بێت." 
 
هاوکات، سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، دۆخى عێراق و هه‌رێمى كوردستان به‌گشتى، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه‌ بوو.